نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم ڕۆژی جیهانی خانمان بەرز ڕادەگرێت
هەواڵ : 3/8/2026
لەندەن، شانشینی
یەکگرتوو، www.uk.gov.krd. بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی
خانمان و لەژێر ناونیشانی (ژنان: هێز و فەلسەفە-داکۆکیکردن لە مافەکانی خانمان و
کچان)، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی ماڵی هونهری
مەریەم خان بۆنەیەکی تایبەتیان سازکرد.
لە بۆنەکەدا
پانێڵێك بۆ ژمارەیەك خانمی کوردی سەرکەوتوو رێکخرا کە جێی دەستیان لە بوارهکانی ئهکادیمی
و کاری مرۆیی و رێکخراوەیی و داکۆکیکردن لهمافی ژنان و کچان لە ووڵاتی بەریتانیا
دیارە. پانێڵیستەکان، خاتوو تابان شۆرش، خاتوو پایز محمود و دکتۆر ساماڵ مانی لە
ژمارەیەك بابەتی جیاوازدا باسیان لە قۆناخە جیاکانی ژیانی خۆیان کرد و تیشكیان
خستە سەر ئەو بەربەستانەی کە دێنە بەردەم ژنانی کورد لە بەریتانیا وە چۆنیەتی زاڵ
بوون بەسەریاندا، هاوکات نوێنەرایەتیکردنێکی باشی نەتەوەی کورد لە کۆمەڵگا جیاوازەکانی
تری بەریتانیا. ئامانجی خانمانی بەشداربووش لە پانێڵەکەدا کە لەلایەن خاتوو یاسمین
ئەتروشی بەڕێوەبردرا، هاندان و ئیلهامدان بوو به ئافرەتانی کوردی ئامادەبووی
بۆنەکە بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە هەوڵ و تێکۆشان بۆ گەیشتن بە هیوا و ئاواتەکانیان
لە ژیاندا، وە بەردەوامی بدەن بە داکۆکیکردن له بههێزکردنی پێگهی ژنان له
بەریتانیا.
بەشێکی تری پانێڵەکە بریتی بوو لە بابەتی توندوتیژی دژ بە کچان و ژنان و
چۆنیەتی رووبەرووبوونەوەی ئەو دیاردە نامۆیانهی ناو کۆمەڵگادا، لە هەمانکاتدا
رۆشنایی خرایە سەر رۆڵ و کاریگەری گرووپەکانی تایبەت بە بەرگریکردن لە مافەکانی
ژنان و ئەو دەسکەوتانەی کە بەدەستیان هێناوە بۆ کۆمەڵگای کوردی لە بەریتانیا.
کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان له وتهیهکیدا، وێڕای
پیرۆزبایی له ئامادهبوان و ژنانی کوردستان به بۆنهی ڕۆژی جیهانی ژنان، هاوکات
ووتی ژنان و کچان له کۆمهڵگهی کوردا پێگهیهکی بههێزو ڕێزلێگیراوی ههیه وه
بۆ تێگەیشتن لە هێز وتوانای ژنانی کورد لەمڕۆدا، پێویستە ئاوڕێک لەو قورساییه
بدەینەوە کە لەسەر شانی ئەوان وەستاون. ههروهها تایبهت به خانمانی ڕهوهندی
کوردستانیان، ووتی بونهته هێزێکی مهزن بۆ دروستکردنی گۆڕانکاری و وەک "ترپهی
دڵی دیپلۆماسی" گەلەکەیان مامەڵە دەکەن.
ههر له بۆنهكهدا نوێنهری حکومهتی ههرێم دیاری نوێنهرایهتی پێشکهش
بە پانێڵیستهكان و سهرۆکی ڕێکخراوی
ماڵی هونهری مەریەم خان کرد وهک پێزانینێک له بهشداری کارایان له ناو کۆمهڵگه.
لە کۆتایی
بۆنەکەشدا، خانمە هونەرمەند زینۆ دورار بە ژمارەیەك بابەتی هونەری بەشداریکرد.
لەندەن / ٨ ئازاری ٢٠٢٦