نوێنەری حکومەتی هەرێم بەشداری لە یادەوەری تاوانەکانی هەڵەبجە و ئەنفال دەکات
هەواڵ : 4/19/2026
شانشینی یەکگرتوو، لەندەن، www.uk.gov.krd. بە بەشداری کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و
دکتۆر ساڵح ئەلتەمیمی باڵیۆزی کۆماری عیراقی فیدراڵ لە شانشینی یەکگرتوو وه پهرلهمانتار
و ژمارەیەك لە ئهندامانی شارەوانی لامبێس لە شاری لەندەن و دۆستانی کورد و ڕەوەندی
کوردستانی، ئەنجومەنی شارەوانی لامبێس بۆنەیەکی بۆ یادەوەری ٣٨ ساڵەی ئەنفال و
کیمیابارانکردنی هەڵەبجە رێکخست.
لە بۆنەکەدا ژمارەیەك ووتاری پاڵپشتی و پشتگیری لەلایەن ئامادەبوانەوە
پێشکەشکران کە سەرکۆنەی تاوانەکانی دژ بە گەلی کوردستان و جینۆسایدکردنی خەڵکی
بێتاوانی کوردستانیان دەکرد.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ووتارێکیدا وێڕای دەستخۆشی لە سەرباز بەرزنجی ئەندامی
ئەنجومەنی شارەوانی لامبێس و هاوکارانی لە ئەنجومەنهکه له ڕێکخستنی یادهکه و
هاوکات هەوڵەکانیان لەپێناو دانانی (مۆنۆمێنتی ئاشتی) کە وەک ڕێزێکە بۆ قوربانیانی
جینۆساید لە هەرێمی کوردستان له باخچهی شارهوانی لامبێس دانراوه، هاوکات
ئاماژەی بەوەدا کەوا "ئەو مۆنۆمێنتە ڕەنگدانەوەی قووڵبوونەوەی پەیوەندیەکانی
نێوان گەلی بەریتانیا و گەلی کوردە، وە پەیامێکە بۆ هەر تاکێکی کورد لە هەر کوێیەك
بن و پێیان دەڵێت کەوا چیرۆکی تۆ گرنگە، ئازارەکانت دەبینرێن، وە ئاشتی تۆ
ئەولەویەتی ئێمەیە."
شایانی باسە
ساڵانە لە چەندین شوێنی جیا لە شانشینی یەکگرتوو یادەوەری تاوانەکانی
کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و ئەنفال بەڕێوەدەچێت و یادکردنەوەکان،
بەهێزترین شێوازی بەرگرییهو گردبوونهوهکان لەو شوێنانه،
دڵنیایی دەدەین کە "ئەنفال" تەنها وشەیەک نییە لەناو کتێبی مێژوودا،
بەڵکو وانەیەکی زیندووە بۆ هەموو جیهان. هۆشیاری، قەڵغانی گهلی کورده دژی
دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە کارەساتانە؛ ئەو هۆشیارییەی بە مرۆڤایەتی دەڵێت کە ئاشتی
وەک باخچەیەک وایە و دەبێت هەموو ڕۆژێک خزمەت بکرێت.
شارهوانی
لامبێس
١٩ نیسانی ٢٠٢٦