وەزیری ناوەخۆی هەرێمی کوردستان بابه‌تێکی له دامه‌زراوه‌ی چاته‌م هاوس پێشکه‌ش کرد.
هەواڵ : 11/8/2023
شانشینی یەکگرتوو،
لەندەن، www.uk.gov.krd. ڕێبەر احمد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەشداری لە کۆنفرانسی ساڵانەی (دەستپێشخەری عیراق) کرد کە لەلایەن ناوه‌ندی
توێژینەوەی شاهانەی (چاتام هاوس) ڕێکدەخرێت، وە لە پانێڵی دەستپێکردنی کۆنفرانسه‌که‌دا
بابەتێکی لەسەر دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە و پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغداد و ئەو
هەڕەشانەی کە ڕووبەڕووی ناوچەکە بوونەتەوە پێشکەشکرد.
کۆنفرانسی ده‌ستپێشخه‌ری
عێراق سه‌کۆیه‌کی ساڵانه‌یه که توێژه‌ره‌وان و ئاکادیمی و کاربه‌ده‌ستانی باڵای
عێراق و هه‌رێمی کوردستان کۆده‌کاته و تێیدا هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی عێراق ده‌کرێت و
دیدگا جیاوازه‌كان و گرفته‌کان و هه‌ڕه‌شه‌کان و مه‌ترسییه‌کان ده‌خرێته ڕوو،
ئاسته‌نگییه‌کانی به‌رده‌م عێراق شرۆڤه ده‌رێن و باسی کێشه هه‌رێمی و کاریگه‌رییه‌کان
ده‌کرێت هه‌روه‌ها ڕاسپارده‌ش پێشکه‌ش ده‌کرێ.
له ده‌سپێکی
کۆنفرانسه‌که وه‌زیری ناوخۆ بابه‌تێکی پێشکه‌ش کرد و تێڕوانینی هه‌رێمی
کوردستانی تایبه‌ت به کۆمه‌ڵێک پرس و
بابه‌ت خسته ڕوو، تایبه‌ت به فیدڕاڵییه‌ت وه‌زیری ناوخۆ ڕایگه‌یاند، کەوا هێشتا
کارێکی زۆر لەبەردەمدا ماوە بۆ ئەوەی عیراق بخرێته سەر ڕێڕەوەی فیدرالیزم لە
کاتێکدا لە پێشوودا ئەو ووڵاتە هەمیشە لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی مەرکەزیدا کاری
کردووە و هیچ کاتێکیش سەرکەوتوو نەبووە." باسیشی لەوە کرد کەوا عەقلیەتێك لە
بەغدا هەیە کە هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ ئەوەی ڕێگە نەدەن کێشەکانی نیوان هەولێر و
بەغدا بە پێی دەستور و له‌سه‌ر بنه‌ماکانی فیدڕاڵیزم چارەسەر بکرێن و کار دەکەن
لەسەر کەمکردنەوەی پێگە و دەسەڵاتەکانی هەرێم و بێبەشکردنی لە مافە سەرەتاییەکانیی
و دەستورییەکانی، لەوانەش بودجە و مووچەی فەرمانبەران کە ئەمە مافێکی دەستوری
ئاسایی خەڵکی کوردستانە. ووتیشی:
"کێشەکە لە
عیراق چۆنیەتی بیرکردنەوە و ئەو عەقڵیەتەیە کە چەندین ساڵە بووەتە هۆکاری کێشە و ئاسته‌نگی
بۆ گەلانی عیراق. کوردستان بە بەردەوامی ڕۆڵی سەرەکی بینیوە لە پاراستنی ئەمن و
ئاسایشی عیراق، بەڵام ئێستا هەرێمی کوردستان بووەتە ئامانجی هێرشەکان بە درۆن و
ڕۆکێت کە لە دەرئەنجامدا کاریگەری دەخاتە سەر سەقامگیری تەواوی ناوچەکە و شەڕ لە
دژی تیرۆردا."
وەزیری ناوەخۆی
هەرێمی کوردستان لە درێژەی قسەکانیدا ووتی:
"پەیوەندیەك و تێگەیشتنێکی باش هەیە لەلایەن بەڕێز محمد شیاع
ئەلسودانی سەرۆك وەزیرانی عیراقی فیدڕاڵ و خواستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان
هەولێر و بەغدای هەیە، بەڵام هەر کاتێك کە دەگەینە ڕێکەوتن، چەندین لایەن هەن لە
دژی ڕادەوەستنەوە و ڕێگە نادەن ئەو ڕێکەوتنانە جێبەجێ بکرێن کە ئەمەش لە
بەرژەوەندی هیچ لایەكدا نیە" .
هەر لە پەراوێزی
دیدارەکەی چاتام هاوس، ڕێبەر احمد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڤیکتۆریا
تەیلەر یاریدەدەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عیراق کۆبۆوە. لە
دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی ژمارەیەك پرسی گرینگ کران، لەوانەش ئەمن و ئاسایش و
سەقامگیری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پەرەسەندنە سیاسیەکان، ڕێکەوتننامەی ئەمنی
شەنگال و گرینگی زیادکردنی ئاستی هه‌مه‌هانگییه‌کانی هێزەکانی هاوپەیمانان بە
بەمەبەستی دڵنیابوونی ئاسایشی ناوچەکە و دروستکردنی سه‌قامگیری که له‌به‌رژه‌وه‌ندی
هه‌موولایه‌کدایه.
لەندەن
٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣