نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم بەشداری لە بۆنەیەك لە ئەکادیمیای سەربازی شاهانەی ساندهێرست دەکات
هەواڵ : 7/24/2023
شانشینی یەکگرتوو، ساندهێرست، www.uk.gov.krd. ئەکادیمیای
سەربازی شاهانەی ساندهێرست ئێوارە بۆنەیەکی سازکرد بۆ قوتابیانی سه‌ربازی به‌شداربوانی
نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به فه‌رهه‌نگ و که‌لتووری ووڵاته‌کانیان.
لە بۆنەکەدا به‌شداربوانی خولی ٢٢٣ ئەکادیمیاکە
بە پۆشینی پۆشاکی نەتەوەیی تایبه‌ت به‌خۆیان بەشداریان کرد و که‌لتور و فه‌رهه‌نگ
و خواردنی تایبه‌ت به ووڵاته‌کانیان بە مێوانانی بۆنەکە ناساند و پێشکەشکرد.
تیمی نوێنەرایەتی
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا و به‌شی که‌لتووری وەك ئەرکی سەرشانی له
بۆنه‌که‌دا به‌شداربوون بۆ پشتیوانی هەردوو ئەفسەری کورد (ژێوار و ژیار بەختیار) که دوو به‌شداربووی خولی ماوه
کورت و درێژی ئه‌کادیمیای سه‌ربازی شاهانه‌ی ساندهێرستن. هاوکات ستاندێکیان ئاماده‌کرد
که تێیدا که‌لتور و فه‌رهه‌نگ و خوارنه کورده‌وارییه‌کانیان نمایش کرد که سه‌رنجی
ئاماده‌بوانی ڕاکێشا.
هه‌ر له بۆنه‌که‌دا ئەفسەرانی
سەرپەرشتیاری خولەکە و به‌شداربووانی نێودەوڵەتی سەرسامی خۆیان بە لێهاتوویی و ژیری
هەردوو ئەفسەرە کوردەکە نیشاندا کە بوونەتە نموونەی ئەفسەری سەرکەوتوو لە خولەکان
هاوشێوەی ئەفسەرە کوردەکانی تر کە پێشتر لە خولەکانی ئەکادیمیای ساندهێرست به‌شداریان
کردووه.
شایانی باسە بە
بەردەوامی ئه‌کادیمیای سه‌ربازی شاهانه‌ی ساندهێرست دوو کورسی بۆ خولی کورت و
درێژخایه‌ن بۆ ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابین کردووه وه‌ک بەشێك لە هاوکارییه
سەربازیەکانی حکومەتی بەریتانیا بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان.
ئەکادیمیای سەربازی
شاهانەی ساندهێرستی بەریتانیا
٢٤/٧/٢٠٢٣