نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم بەشداری لە بۆنەی ڕۆژی نیشتیمانی هەرێمی فلاندەرز دەکات
هەواڵ : 7/7/2023
لەو بۆنەیەدا خەسرۆ
ئاژگەیی بەڕێوەبەری کاروباری سیاسی و میدیا بە نوێنەرایەتی نوێنەری حکومەت و
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕیسێپشنێکی تایبەتی نوێنەرایەتی
هەرێمی فلاندەرز کرد و پیرۆزبایی نوێنەرایەتی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی گەیاندە باڕت
بڕۆسیەس نوێنەری دیبلۆماسی هەرێمی فلاندەرز لە شانشینی یەکگرتوو و خەڵکی هەرێمەکە.
لە گفتوگۆکەیەدا لەگەڵ نوێنەری هەرێمی فلاندەرز گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندیە دوو قۆڵیە
بەهێزەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هەرێمی فلاندەرز کرایەوە و جەختیش لەسەر بەرەو
پێشبردنی ئەو پەیوەندیانە کرایەوە. هەر لە بۆنەکەدا دیدار لەگەڵ ژمارەیەك دیبلۆماتکار و
کاربەدەستانی حکومەتی بەریتانیا و مێوانانی بۆنەکە کرا و تیشك خرایە سەر دوایین پەرەسەندنەکانی
دۆخی هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە بە گشتی.
لەندەن
٧ی تەموزی ٢٠٢٣
