نوێنەری حکومەتی هەرێم لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی سکۆتلەندا کۆبۆوە
هەواڵ : 2/5/2025
شانشینی یەکگرتوو، پەرلەمانی سکۆتلەندا، www.uk.gov.krd. لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی
سکۆتلەندا، کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەك لە
ئەندامانی پەرلەمانی سکۆتلەندا لە پارتە جیاکانی هەرێمەکە کۆبۆوە.
بۆب دۆریس ئەندامی پەرلەمانی سکۆتلەندا بە ناوی ئامادەبوانەوە سوپاسی
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ دیدارەکە و ئاماژەی بە هەوڵ و کارە
بەردەوامەکانی دۆستانی کورد کرد لە پەرلەمانی سکۆتلەندا بەمەبەستی بەرگریکردن لە
دۆزی ڕەوای کورد و دوپاتکردنهوهی بەردەوامی پشتگیریان بهئامانجی بەهێزترکردنی
پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سکۆتلەندا، ههر لهو ڕووهوه ووتیشی "ئەمڕۆ بۆ ئێمە دووپاتکردنەوەی پاڵپشتی و پشتگیریمانە بۆ گەلی کوردستان و
ئامادەین گفتوگۆ لەسەر شێوازی هەماهەنگی و پاڵپشتیەکانی داهاتوومان بکەین"، هاوکات سوپاسی
دیاسپۆرای کوردستانیشی کرد کە بەشێکیان ئامادەی کۆبوونەوەکه بوون بۆ رۆڵ و بهشداری
کاریگەریان لەناو کۆمەڵگای سکۆتلەندا لە هەموو بوارەکانی ژیاندا.
لەلای خۆیەوە کاروان جمال تاهیر سوپاسی هاوکاری و پاڵپشتیەکانی پەرلەمانتارانی
دۆستانی کورد لە پەرلەمانی سکۆتلهندا کرد کە بەبەردەوامی پرس و دۆزی گەلی کوردیان
لە دانیشتنەکانی پەرلەمان باسکردووە و کێشە و پرسەکانی هەرێمی کوردستانیان
گەیاندۆتە پەرلەمانتارانی ههرێمهکه. هاوکات پوختهیهکی لەسەر پرۆسەی سیاسی و
حوکمرانی له هەرێمی کوردستان و قۆناخە جیاکان و گەشەی بەردەوامی ههرێمی
کوردستانی پێشکەشکردن. ههروهها تیشکی خسته سهر پرۆسهی فیدڕاڵی و بنهما سهرهکییهكانی
ڕێکخستنی پهیوهندییهكان بهپێی دهستوور و لێکچونهکانی گرفتهکانی ههردوولا
بهتایبهتی پرسی دابهشکردنی دادپهروهرانهی داهاتی گشتی وڵات، که سکۆتلهندا
توانیویهتی پرسی بودجهی چارهسهربکات و لهو ڕووهشهوه وتی که پرسی بودجە و
مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم له نێوان هەولێر و بەغدا بهشێوهیهکی دهستووری و
سیستماتیکی چارهسهر نهبوون و هیوادارین سوود له ئهزموونی سکۆتلهندا وهربگرین
لهو ڕووهوه.
لە درێژەی قسەکانیدا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پەرلەمانتارانی
سکۆتلەندای راگەیاند کەوا "بەدوای بههێزکردنی زیاتری پەیوەندییهکانمانین لەگەڵ
سکۆتلەندا لە هەموو بوارەکاندا و بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی لە نێوانماندا". داواشی لە
پەرلەمانتارانی سکۆتلەندا کرد کە هاوشێوەی گرووپی دۆستایەتی کوردستان لە پەرلەمانی
بەریتانیا، لە پەرلەمانی هەرێمی سکۆتلەنداش گرووپێکی پشتگیری پەرلەمانتارانی پارتە
جیاکانی سکۆتلەندا بۆ هەرێمی کوردستان دروست بکەن بۆ ئەوەی بە شێوازێکی باشتر
خزمەت بە بهیهکگهیاندنی گەلی هەردوو هەرێم بکەن.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکات باسی رۆڵ و کاریگەری دیاسپۆرای
کوردستانی کرد لە سکۆتلەندا و بە دەنگی کوردستانیانی ناوزەد کرد، وە پاڵپشتی و
پشتگیری نوێنەرایەتی بۆ هەموو هەوڵ و چالاکیەکانی دیاسپۆرا دووپات کردەوە بۆ ئەوەی
بتوانن بە باشترین شێوە خزمەت بە دۆزی رەوای کوردستان بکەن و کاری لۆبی کردنیان
بەهێزتر بکەن.
شایانی باسە بریار وایە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ ئاهەنگێکی رێزلێنان بۆ
دیاسپۆرای کوردستان لە پەرلەمانی سکۆتلەندا ساز بکرێت بەرامبەر هەموو ئەو خزمەتەی
کە پێشكەشی کۆمەڵگای سکۆتلەندا دەکەن لە کاتێکدا کەوا باشترین نوێنەرایەتی دۆزە
رەواکەی کوردستانیش دەکەن.
پەرلەمانی سکۆتلەندا
٥ شوباتی ٢٠٢٥