نوێنەری حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆك و جێگری سەرۆکی پارتی پارێزگارانی یەکێتیخوازی سکۆتلەندا کۆدەبێتەوە
هەواڵ : 2/5/2025
شانشینی یەکگرتوو، پەرلەمانی سکۆتلەندا، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی
کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێكی نوێنەرایەتی سەردانی هەرێمی سکۆتلەندای کرد و
ژمارەیەك دیداری ئەنجامدا.
لە میانەی سەردانەکەدا دیدارێکی لەگەڵ رەسڵ فیندلەی سەرۆکی پارتی
پارێزگارانی یەکێتیخوازی سکۆتلەندا و پام گۆساڵ جێگری سەرۆکی پارتەکە و وه‌زیری وه‌به‌رهێنان
له کابینه‌ی سێبه‌ر ئەنجامدا.
کاروان جمال تاهیر پوخته‌یه‌کی دەربارەی پێگەی دەستوری هەرێمی کوردستان لە
عیراقی فیدرالدا پێشکەشکرد و باسی لە دۆخی هەنووکەیی هەرێمی کوردستان و عیراق و
ناوچەکە و گۆرانکاریەکان و کاریگەرییان لەسەر هەرێمی کوردستان و ناوچەکە . هاوکات
تیشکی خستە سەر ئاسته‌نگه فیدڕاڵییه‌کان، لەوانەش بودجەی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران و ماددەی ١٤٠ و ژمارەیەك
پرسی تر.
هەر لە دانیشتنەکەدا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان تیشکی خسته سه‌ر
گرینگی هەرێمی سکۆتلەندادا لە شانشینی یەکگرتوو، وە چۆنیەتی بەهێزترکردنی
پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هەرێمی سکۆتلەندا، بە تایبەتیش لە ڕووەکانی
ئابوری و کەلتووری و په‌ره‌پێدان. هاوکات سوود وەرگرتن لە شارەزایی و ئه‌زموونی
سکۆتلەندا.
هه‌ر له‌دیداره‌که‌دا نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم به‌گرینگی زانی که په‌یوه‌ندییه‌کی
په‌رله‌مانی له‌سه‌ر بنه‌مای گۆڕینه‌وه‌ی شاره‌زایی و ئه‌زموون له‌نێوان په‌رله‌مانی
هه‌ڕدوولا بونیاتبنرێت.
له‌به‌شێکی تری دیداره‌كه، نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم تیشکی خسته سه‌ر
رۆڵی گرینگی دیاسپۆڕای کوردستانی له سکۆتله‌ندا و به‌شدارییان له بواری سیاسی و
ڕێکخراوه‌یی و گه‌شه‌ی ئابووری له‌ناو کۆمه‌ڵگای سکۆتله‌ندی.
سەرۆك و جێگری سەرۆکی پارتی پارێزگاران خۆشحاڵی خۆیان بە دیدارەکە دەربری و
باسیان لە لێكچوونی هەردوو هەرێمی سکۆتلەندا و هەرێمی کوردستان کردەوە کە
دەتوانرێت لە زۆر رووەوە کاری هاوبەش ئه‌نجام بده‌ن، بە تایبەتیش لە بابەتەکانی په‌یوه‌ندی
پەرلەمانی، په‌یوه‌ندی زانکۆکان و هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانی ئابووری، وه هه‌ماهه‌نگی
له بواری کشتوکاڵ و پیشه‌سازیدا. ئەوەشیان دووپات کردەوە کە لە ناو پەرلەمانی
هەرێمەکەیان هاریکار دەبن بۆ ئەوەی گرووپێکی پشتگیری لە هەرێمی کوردستان دروست
بکەن دوا بە دوای هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی سکۆتلەندا.
سه‌رۆک و جێگری پارتی پارێزگارانی یەکێتیخواز جەختیان لەسەر هەماهەنگی و
دیداری بەردەوام کردەوە بەمەبەستی هاندانی کۆمپنیاکانی سکۆتلەندا، بە تایبەتیش لە
بوارەکانی وزه، تەکنەلۆژیا و کشتوکاڵ بۆ ئەوەی پەیوەندیەکی تۆکمەی بازرگانی لە
نێوان هەردوولا دروست ببێت.
تایبه‌ت به ئاڵوگۆڕی که‌لتووری، هه‌ردوولا هاوڕابوون له گرینگی په‌یوه‌ندییه
که‌لتوورییه‌كان و داوایان له نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرد که هەرێمی
کوردستان بەشداری لە فیستیڤاڵی ساڵانەی کەلتوری ئەدەنبرە بکات که ساڵانه له‌مانگی
ئابدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
لە کۆتایی دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر پەیوەندیەکی بەهێز و هەماهەنگی
بەردەوام کردەوە.
پەرلەمانی سکۆتلەندا
٧ی شوباتی ٢٠٢٥