نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا ڕۆژی جلی نەتەوەیی بەرز ڕاگرت.

Alternate Text هەواڵ : 3/10/2023

بەبۆنەی ڕۆژی جلی نەتەوەییەوە، کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیمی نوێنەرایەتی ڕۆژی هەینی ١٠ی ئازاری ساڵی ٢٠٢٣ بە پۆشینی جل و بەرگی نەتەوەیی کوردی ئەم ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت.

شایانی باسە، ڕۆژی ١٠ی ئازاری هەموو ساڵێك وەك ڕۆژی پۆشینی جلی نەتەوەیی ناسراوە، گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بەپۆشینی جلی نەتەوەیی  لە دامودەزگاکان و شوێنە جیاجیاکان ئەم رۆژە بەرز ڕادەگرن.

لەندەن
١٠ی ئازاری ٢٠٢٣