نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا پێشوازی لە یاسمین ئەتروشی کرد.

Alternate Text هەواڵ : 1/18/2023

لەندەن، شانشینی یەکگرتوو (uk.gov.krd)، کاروان جەمال تاهیر، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا پێشوازی لە یاسمین ئەتروشی کرد. خاتوو یاسمین کوردێکی لەدایکبووی بەریتانیایە، پسپۆڕی گۆڕینی کلینیکی و دیجیتاڵی چاودێری تەندروستی یە هەروەها کەسێکی چالاکە لە بواری سیاسی له‌ بەریتانیا و هەوڵ بۆ گۆڕانکاری ئەرێنی دەدات لە بوارەکەی خۆیدا.

لەلایەن خۆیەوە، نوێنەری حکومەت کورتەیەکی لەسەر بەرنامە و کار و چالاکیەکانی  نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا باس کرد. هاوکات ستایشی خاتوو یاسمینی کرد که‌ له‌ بواره‌که‌یدا توانیویه‌تی سه‌رکه‌وتووبێت و هەروها هیوای ئاینده‌یه‌کی باشی بۆ خواست که‌ وه‌ک گه‌نجێکی کورد-به‌ریتانیایی ده‌یه‌وێت له‌ بواری سیاسی وه‌ک سیاستوانێک له‌ به‌ریتانیا کاری سیاسی بکات.