نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا لەگەڵ ڕیچارد ویلدینگ کۆبۆوە

Alternate Text هەواڵ : 1/18/2023

لەندەن، شانشینی یەکگرتوو (uk.gov.krd)، کاروان جەمال تاهیر، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا چاویکەوت بە ڕیچارد ویلدینگ، فۆتۆگرافەر و سینەماکار تایبەت بە بەڵگەنامەکردنی ناسنامەی کولتووری و فه‌رهه‌نگی و شوێنەوار و پۆشاک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە دیدارەکەدا، بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا سەبارەت بە هەماهەنگی لە ڕێکخستنی بۆنە و یادەکانی داهاتوو بە تایبەتی یادی سه‌دساڵه‌ی مەلیک شێخ مەحمودی حەفید.

لە لایەن خۆیەوە کاروان جمال تاهیر ئامادەیی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا پیشاندا بۆ هەموو هاوکاریەك لە ڕێکخستنی بۆنە و یادەکانی تایبەت بە ناسنامەی کورد لە بوارە جیاجیاکان لە داهاتوو دا.