نوێنەری حکومەتی هەرێم بەشداری لە بۆنەی رۆژی نیشتیمانی کاتالۆنیا دەکات
هەواڵ : 9/8/2025
لەندەن،
شانشینی یەکگرتوو،www.uk.gov.krd . کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا
بەشداری لە رێورەسمێکی تایبەت بەبۆنەی رۆژی نیشتیمانی کاتالۆنیا کرد و لەلایەن
فرانسێس کلارێت نوێنەری هەرێمەکە لە بەریتانیا بە گەرمی پێشوازی لێکرا.
نوێنەری
حکومەتی هەرێم پیرۆزبایی حکومەتی هەرێمی گەیاندە گەل و حکومەتی کاتالۆنیا و هیوای
پێشکەوتن و گەشەسەندنی بەردەوامی هەرێمەکەی خواست.
لەلای
خۆیەوە نوێنەری کاتالۆنیا سوپاسی پەیامەکەی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و
تیشکی خستە سەر گرینگی پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و هەماهەنگی بەردەوامی نێوان هەرێمی
کوردستان و کاتالۆنیا و بەردەوامبوونی بۆ زیاتر بەهیزکردنی پەیوەندیکانی نێوانیان.
هەر لە بۆنەکەدا کاروان جمال تاهیر چاوی کەوت بە
ژمارەیەك دیبلۆماتکار و کاربەدەستانی حکومەتی بەریتانیا و نوێنەرانی ژمارەیەك لە
کۆمپانیا و دامەزراوە ئابوری و بازرگانیەکان و گفتوگۆ لەسەر دوایین پەرەسەندنەکانی
دۆخی هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە بە گشتی و چۆنیەتی گەشەپێدانی پەیوەندیە
دووقۆلیەکان.
لەندەن
٨ی ئەیلولی ٢٠٢٥