نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم بەشداری لە کۆنفرانسی ساڵانەی پارتی کاری بەریتانیا دەکات
هەواڵ : 9/29/2025
شانشینی یەکگرتوو، لیڤەرپوڵ، www.uk.gov.krd. نوێنەری حکومەتی هەرێمی
کوردستان لە بەریتانیا کاروان جمال تاهیر
بە یاوەری شاندێکی نوێنەرایەتی بەشداریکرد لە کۆنفڕانسی ساڵانەی پارتی کاری
دەسەڵاتدار کە لە رۆژانی ٢٨ ئەیلول تاکو ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ لە شاری لیڤەرپوڵ
بەڕێوەچوو.
لە میانەی کۆنفرانسەکەدا نوێنەری حکومەتی هەرێم
بەشداریکرد لە ژمارەیەك کۆڕ و سیمینار و کۆبوونەوەکانی کۆنفڕانسەکە بە تایبەتیش
ئەوانەی کە پەیوەندیان هەبوو بە بابەتە نێودەوڵەتیەکان بەمەبەستی ئاگاداربوون لە
ستراتیژیەتەکانی سیاسەتی دەرەوەی پارتی کار و حکومەتەکەی لەسەر پرس و بابەتە
هەنووکەییە نێودەوڵەتیەکان، بە تایبەتیش ئەوانەی کە زیاتر پەیوەندیدارن بە دۆخی
رۆژهەڵاتی ناوەراست.
هەر لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا، شاندی
نوێنەرایەتی بە فەرمی بانگهێشتی بۆنهو پێشوازییهکان تایبەت بە نێردە
دیبلۆماسیەکان و بۆنەی پێشوازی گرووپی باڵیۆزانی ووڵاتانی عەرەبی کران، کە تێیدا کاربەدەستە
باڵاکانی حوکمەتی بەریتانیا بەشداربوون، لە نێویشیاندا ئیڤۆت کوپەر وەزیری تازەی
دەرەوەی بەریتانیا لە دوای گۆرانکاریەکانی ئەم دواییەی نێو حکومەتی ئەو وڵاتە. نوێنەری
حکومەتی هەرێم لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ناوبراو جەختی لەسەر گرینگی سەردانیکردنی
هەولێر و بەغدا کردەوە بە تایبەتیش لەو دۆخە ئاڵۆزەی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست بەمەبەستی
گەیاندنی پەیامی پشتگیری لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی
هەرێمی کوردستان و جەختکردنەوە لەسەر گرینگی بەهێزکردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی
نێوان هەردوولا.
هەر لە کۆنفرانسەکەدا نوێنەری حکومەتی هەرێم
ژمارەیەك دیداری لەگەڵ کاربەدەستانی حکومەت، پهرلهمانتاران و سیاسەتوانان و
بەرپرسانی پارتی کار ئەنجامدا، وە گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی هەرێمی
کوردستان لەگەڵ پارتی کار و حکومەتی بەریتانیا تاوتوێکران. کاربەدەستانی حکومەتی
بەریتانیا خۆشحاڵی خۆیان بە گەشەسەندنی کوردستان و پێشکەوتنی لە هەموو بوارەکاندا
نیشاندا، وە رۆڵی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگەیان لە پاراستنی ئەمن و
ئاسایشی هەرێم و ناوچەکە بەرز نرخاندا و جەختیان لەسەر بەردەوامی وڵاتەکەیان
کردەوە لە برەودان بە پەیوەندیە دووقۆڵیەکان لە هەموو بوارەکاندا.
هاوکات دیدار لەگەڵ دیپلۆماتکار و نێردە
دیبلۆماسیە جیهانیە بەشداربووەکانی کۆنفڕانسەکە و پارتە سیاسیە دەستە خوشکەکانی
پارتی کاری بەریتانیا سازکرا و پشتگیری بۆ گەلی کوردستان و مافە دەستورییەکانی
دووپات کرایەوە.
هەر
لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا و وەك نەریتێکی ساڵانە، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە
بەریتانیا ئێوارە بۆنە پێشوازییەکی رێکخست بۆ بەرزراگرتنی دۆستایەتی نێوان هەرێمی
کوردستان و پارتی کار کە تێیدا هەیمش فاڵکۆنەر وەزیری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست
و باکوری ئەفریقیا، جۆن سلینگەر سەرۆکی گرووپی دۆستایەتی کوردستان لە پەرلەمانی
بەریتانیا (APPG) و ژمارەیەك پەرلەمانتار و لۆرد و ئەندامانی
ئەنجومەنەکانی شارەوانی بەریتانیا و دۆستانی کوردستان لە پارتی کار و ئەندامانی
کورد لە پارتی کار ئامادەیبوون.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە
دۆستایەتی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و پارتی کار و حکومەتی بەریتانیادا، وە
سوپاسی پارتەکە و حکومەتی بەریتانیای کرد بۆ پاڵپشتی بەردەوامیان لە دۆزی هەرێمی
کوردستان و پێگە و سەقامگیری هەرێم، وە جەختی لەسەر گرینگی برەودانی زیاتر بەو
پەیوەندیانە کردەوە. داواشی لە کاربەدەستانی پارتەکە و حکومەتی بەریتانیا کرد رۆڵی
کاریگەرتر ببینن لە هاندانی حکومەتی فیدراڵ بۆ جارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ هەرێمی
کوردستان لە رێگای ووتوێژ و بە پشت بەستن بە دەستوری هەمیشەیی ووڵات.
لەلای خۆیەوە جۆن سلینگەر سەرۆکی گرووپی
پەرلەمانتارانی هەموو پارتە سیاسیەکانی بەریتانیا بۆ پشتگیری لە هەرێمی کوردستان APPG پشتگیری
گرووپەکەی لە هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ئاماژەی بە دوایین سەردانی
گرووپەکەیاندا بۆ هەرێمی کوردستان و خۆشحاڵی خۆی بەو پێشکەوتنە گەورەیەی هەرێم
نیشاندا. ووتیشی کەوا هەرێمی کوردستان رۆڵی جەوهەری لە پاراستنی ئەمن و ئاسایشی
ناوچەکە دەبینێت و رێز لە دیموکراسیەت و ئازادی و مافی هەموو پێکهاتەکان لە
هەرێمدا دەگرێت. جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کەوا گرووپەکەیان بەردەوام دەبێت بۆ
کۆکردنەوەی پاڵپشتی و پشتگیری لە پێگە و مافە دەستورییەکانی هەرێم و چارەسەکردنی
کێشەکان و رێگەگرتن لە هەر جۆرە هەڕەشەیەك بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
دواتر هەیمش فاڵکۆنەر وەزیری کاروباری رۆژهەڵاتی
ناوەراست و باکوری ئەفریقیا ڕایگهیاند که خۆی به هاوڕێیهکی زۆر نزیکی ههرێمی
کوردستان دادهنێت و ئاماژەی بەوەدا کەوا بەر لەوەی وەك وەزیری رۆژهەڵاتی ناوەراست
و باکوری ئەفریقیا دەستنیشان بکرێت، سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و سەرسام بوو
بەو پێشکەوتن و گەشەسەندنەی کە هەرێم بە خۆیەوەی بینیوە. ههر له وتهکهیدا
ئاماژەی بە رۆڵی کاریگەر و گرینگی هەرێمی کوردستاندا لە پاراستنی ئەمن و ئاسایش و
سەقامگیری ناوچەکە. ووتیشی هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی گرینگی بەریتانیایە و لە
زۆربەی بوارەکاندا هەماهەنگی و رێکەوتنی باش لە نێوانماندا هەیە کە خزمەت بە
بەرژەوەندیە گشتیەکانی هەرێم و عیراق و بەریتانیا دەگەیەنێت. هاوکات خۆشحاڵی خۆی
بە رێکەوتنی ئەم دواییانەی نێوان بەغدا و هەولێر بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی
نەوتی هەرێم لە رێگای بەندەری جەیهانی تورکیا و چارەسەرکردنی پرسە داراییەکان دهربڕی
و جەختی لەسەر گرینگی ڕێککهوتنی ههردولاکردهوه بۆ بهریتانیا و لهو سۆنگهیهشهوه
بەردەوامی پشتیوانی حکومەتی ووڵاتەکەی دوپاتکردهوه لە رۆڵ بینین بۆ چارەسەرکردنی
کێشەکانی نێوان هەردوو حکومەتی فیدڕاڵی عیراق و هەرێمی کوردستان.
لێڤەرپوڵ
٢٨ی ئەیلول – ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥