نوێنەری حکومەتی هەرێم پێشوازی لە خاتوو بەیان سامی عبدالرحمان دەکات

Alternate Text هەواڵ : 10/3/2025

شانشینی یەکگرتوو، لەندەن، www.uk.gov.krd . کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان  لە بەریتانیا پێشوازیکرد لە خاتوو بەیان سامی عبدالرحمان راوێژکاری باڵای سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری نێودەولەتی و ژینگە و شاندی یاوەری.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی کار و چالاکیەکان و بەرنامەی کاری نوێنەرایەتی کرا. هاوکات تیشك خرایە سەر پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نوێنەرایەتی لەگەڵ پەرلەمان و حکومەتی بەریتانیا و لایه‌نه‌کانی هه‌ماهه‌نگی و چۆنیەتی په‌ره‌پێدانی زیاتریان و بەرنامەی نوێنەرایەتی بۆ بره‌ودانی زیاتر به‌ پەیوەندیه‌ دولایه‌نەکان لەگەڵ دامەزراوەکانی بەریتانیا خرایه‌ڕوو.

لەلای خۆیەوە خاتوو بەیان سامی عبدالرحمان دەستخۆشی لە نوێنەری حکومه‌ت و تیمی نوێنەرایەتی کرد بۆ کار و چالاکی و هەوڵە بەردەوامەکانیان بەمەبەستی فراوانترکردنی تۆڕی پەیوەندیەکان و گەیاندنی پەیامەکانی هەرێم و کۆکردنەوەی پاڵپشتی زیاتر بۆ دۆخی هەرێم، بۆ ئەوەی کاریگەری زیاتر لەسەر سیاسەتی ده‌رەوەی بەریتانیا لە هەمبەر عیراق و هەرێمی کوردستان زیاتر ببێت و رۆڵی زیاتر لە پاراستنی پێگەی هەرێم و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ببینن.


نووسینگەی نوێنەرایەتی
٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥