کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا پێشوازی لە کونسوڵی گشتی تازەی دەستنیشانکراوی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
هەواڵ : 6/20/2024
شانشینی یەکگرتوو، نووسینگەی نوێنەرایەتی، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێم پێشوازیکرد
لە ئەندرو بیزڵی کونسوڵی گشتی نوێی شانشینی یەکگرتوو لە هەرێمی کوردستان و پیرۆزباییەکی
گەرمی لە ناوبراو کرد و هیوای سەرکەوتنی لە پۆستە نوێکەیدا بۆ خواست.
ئەندرو بیزڵی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە وەك کونسوڵی
گشتی تازەی شانشینی یەکگرتوو لە هەرێمی کوردستان
دەستنیشانکرا، وە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کەوا هەموو هەوڵەکانی خۆی دەخاتە
گەڕ بەمەبەستی زیاتر بەهێزترکردنی پەیوەندیەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی
کوردستان لەسەر ئاستەکانی سیاسی، ئابوری و کەلتوری. هاوکات کارکردن لەسەر زیاتر
لەیەك نزیك کردنەوەی هەولێر و بەغدا بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان بە پشت بەستن
بە دەستوری هەمیشەیی عیراقی فیدراڵ. لەلای
خۆیەوە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەباشی نوێنەرایەتی بۆ هەموو جۆرە
هەماهەنگیەك دووپات کردەوە بەمەبەستی برهودانی زیاتری پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و
ئاڵ و گۆرکردنی بیر و ڕا لەسەر پرس و بابەتە گرینگەکانی جێی بایهخی دوولایهنه.
هەر لە دیدارەکەدا ژمارەیەك پرسی بایەخدار تاوتێ
کران و جەخت لەسەر بەردەوامیدان بە هەماهەنگی کردن لەگەڵ یەکتردا کرایەوە.
شایانی باسە ئەندرو بیزڵی پێشتر ژمارەیەك
بەرپرسیاریەتی لە وەزارەتی دەرەوە و پەرەپێدانی نێودەوڵەتی شانشینی یەکگرتوو، ههروهها
له باڵیۆزخانەی ووڵاتەکەی لە بەغدا هەبووە، وە شارەزاییەکی باشی هەیە لەسەر ناوچهکه
بهگشتی و عێراق و ههرێمی کوردستان بهتایبهتی.
نووسینگەی نوێنەرایەتی
٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤