نوێنەری حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزیری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقیا کۆدەبێتەوە
هەواڵ : 11/27/2024
شانشینی یەکگرتوو، لەندەن، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی
هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا سەردانی وەزارەتی دەرەوە و گەشەپێدانی نێودەوڵەتی
کرد و لەگەڵ هەیمش نیکۆڵاس فاڵکۆنەر وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
و باکوری ئەفریقیا کۆبۆوە.
لە سەرەتای دیدارەکەدا نوێنەری حکومەتی هەرێم پیرۆزبایی لە پارتی کار
و وەزیری ناوبراو کرد بۆ سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی بەریتانیا و دەستنیشانکردنیان
بۆ پۆستە وەزاریەکەی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. هاوکات سوپاسی پاڵپشتی بەردەوامی
حکومەتی بەریتانیای کرد لە هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا و جەختی لەسەر
هەماهەنگی بەردەووام کردەوە بەمەبەستی زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکان
له‌گه‌ڵ حکومه‌تی نوێی شانشینی یه‌کگرتوو.
هەر لە دیدارەکەدا کاروان جمال تاهیر داوای لە وەزیری دەوڵەت بۆ
کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقیا کرد که هه‌ماهه‌نگییه‌کانی نێوان
هه‌ردولا فراوان و زیاتر بکه‌ن له‌بواری ئاسایش و سه‌ربازی هاوکات گرینگی تایبه‌تیش
بدرێت به هه‌ماهه‌نگی ئابووری و گه‌شه‌پێدانی بازرگانی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و (تێگه‌یشتنی
پێشه‌نگییه‌كانی بازرگانی) که له نێوان هه‌ردوولا واژووکراوه. هه‌روه‌ها تیشکخرایه سه‌ر هه‌ماهه‌نگی
و هاوکاری له‌بواری که‌لتوری و فه‌رهه‌نگی.
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که هه‌رێمی
کوردستان لە دژی فراوانکردن و پەلکێشکردنی عیراقی فیدڕاڵه بۆ ناو ئاڵۆزی و
ململانێکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست که کاره‌ساتی گه‌وره‌تر ده‌خولقێنێت، گەلانی
عیراق تێیدا زەرەرمەند دەبن. لەو سۆنگۆیەشەوە تەئکید لەسەر هه‌وڵی به‌رده‌وام
کرایەوە بەمەبەستی رێگەگرتن لە فراوانبوونی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەراست.
له ته‌وه‌رێکی تری دیداره‌که، هه‌ردوولا هاوڕابوون که کێشەکانی
نێوان هەولێر و بەغدا بە پێی دەستور و یاساکان و رێکەوتنەکانی نێوانیان یەکلایی بکرێته‌وه
بە تایبەتیش پرسی مووچە و بودجە که ده‌بێت به‌یه‌کجاری چاره‌سه‌ربکرێت.
لای خۆیەوە هەیمش فاڵکۆنەر وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەریتانیا کوردستانێکی
بەهێز و گەشەسەندوو و یه‌کگرتووی دەوێت، وە کار لەسەر ئەوە دەکات کە بە هەموو
شێوازێك هاریکار بێت بۆ ئەوەی کێشە ناوەخۆیی و دەرەکیەکانی هەرێم چارەسەر بکرێن. هاوکات
دەستخۆشی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی پەرلەمانی کوردستان کرد کە
بووە هۆکاری ئەوەی پەرلەمانێکی شەرعی و یاسایی لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە ئازادانە
هەڵبژێردرێت. ووتیشی ناوچەکە بە کاتێکی هەستیار و مەترسیداردا تێدەپەڕێت، بۆیەش
پێویستە لایەنە کوردیەکان لە هەرێمی کوردستان یەکدەنگ و یەکڕیز بن، وە کار بکەن
لەسەر ئەوەی بە زووترین کات حکومەتی تازەی هەرێم پێکبهێنن و بتوانن رووبەرووی
ئالنگارییەکان ببنەوە.
هەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر ژمارەیەك پرسی تر و نیگەرانییە
ناوخۆیی و هه‌رێمییه‌کان کرا و هەردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر زیاتر بەهێزکردنی
هاوبەشیه‌کان و فراوانکردنی هه‌ماهه‌نگییه‌کان کرده‌وه.
باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا
٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤