نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم به‌شداری پێشانگای : "ئه‌و ژنانه‌ی داعشیان تێکشکاند" لە وەزارەتی دەرەوە و گەشەپێدانی بەریتانیا کرد
هەواڵ : 11/28/2024
شانشینی
یەکگرتوو، لەندەن، www.uk.gov.krd. به‌میوانداری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و گه‌شه‌پێدانی شانشینی یه‌کگرتوو،
پێشانگه‌ی فۆتۆگرافی "ئه‌و ژنانه‌ی داعشیان تێکشکاند" له‌لایه‌ن ڕێکخراوی جیهانی فه‌ریده سازکرا که
باس له چیرۆکی ڕزگاربوانی ئێزه‌دیان ده‌کات.
له پانێڵیکدا که هەیمش فاڵکۆنەر وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا و خاتوونی شاهانه شازادە سۆفی دەچی ئەدەنبرە و ژماره‌یه‌ک
ڕێکخراوی مه‌ده‌نی و دیپلۆماتکارانی بەریتانیا و ژمارەیەك لە رزگاربوانی کوردانی ئێزیدی
ئاماده‌بوون، وەزیری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکوری
ئەفریقیا جەختی لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی بەریتانیا کردەوە لە پاڵپشتیکردن لە کوردانی
ئێزیدی و ئیدانەکردنی ئەو تاوانانەی کە لەسەر دەستی داعش به‌رامبه‌ریان ئەنجامدرا.
هاوکات
ئەوەی دووپات کردەوە کە پێویستە جیهان کۆمەڵکوژیەکانی دژ بە ئێزیدیەکان لە بیر
نەکات، هاوکات ڕایگه‌یاند که لێپرسینه‌وه و دادپەروەری بۆ بۆ ئێزه‌دی و پێکهاته
که‌مینه‌کانی تر گرنگ و پڕبایەخن. لەو سۆنگۆیەشەوە هەیمش فاڵکۆنەر داوای لە حکومەتی
عیراقی فیدراڵ کرد کاری زیاتر بکات بۆ ئەوەی تاوانبارانی داعش بهێندرێنە بەردەم
دادگا و هاریکاری پێشکەش بە ئێزدیەکان بکات و یاسای تایبه‌ت به ڕزگاربوان جێبه‌جێ
بکرێت به ئامانجی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژیانی شکۆداری بۆ ئێزه‌دییه‌کان و پێکهاته که‌مینه‌کانی
تر.
هه‌ر
له پانێڵه‌که‌دا سعید قاسم سلێمان هاودامەزرێنەری "رێکخراوی جیهانی فەریدە" کورتەیەکی
لەسەر ئامانجی پێشانگاکه پێشکەش کرد و ڕایگه‌یاند که لەگەڵ کەس و کاری قوربانیان
و رزگاربوانی دەستی تاوانەکانی داعش کاردەکەن بەمەبەستی گەیاندنی چیرۆک و نه‌هامه‌تییه‌کانی
ڕزگاربوان به‌جیهان و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لەسەر تاوانه‌کان بۆ به‌ده‌ستهێنانی
دادپه‌روه‌ری.
دواتر
خاتوو ئاواز عه‌بدی که رزگاربوی دەستی داعشه باسی چیرۆکی ناخهه‌ژێنی خۆی و
خانەوادەکەی کرد کە چۆن لەلایەن تیرۆریستانی داعش مامەڵە کراون و ئه‌و کاریگه‌ریانه‌ی
که له‌سه‌ریان دروستبووه. هاوکات داوای پشتگیری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد لە پرسی
کۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی کە لە مێژوودا چەندین جار لەسەر ناسنامە و ئایینیان کۆمەڵکوژ
کراون.
خاتونی
شاهانه شازادە سۆفی کۆتایی به پانێڵه‌که
هیان و لە ووتەیەکدا سوپاسی خۆڕاگری کچانی ڕزگاربووی کرد بۆ ئازایه‌تیان له
گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکه‌کانیان و ڕایگه‌یاند هه‌تا ململانێ هه‌بێت پێویسته هه‌وڵه‌کانمان
بۆ ڕێگری‌کردن به‌رده‌وامبێت، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە رێگا لە شەڕ و
پێکدادانەکان بگیرێت بۆ ئەوەی ئەو جۆرە تاوانانە ئەنجام نەدرێن. هاوکات باسی
سەردانەکەی کرد بۆ کوردستان و دیداری لەگەڵ ڕزگاربوانی ئێزیدی له کاپهكان و ووتی
هەستم بەوە کرد کە لە بارودۆخێکی دەروونی زۆر خراپ ژیان بەسەر دەبەن و یادەوەریە
تاڵەکان و تاوانەکان دژ بە کەس و کاریان کاریگەری لەسەر ژیان و ئارامی و دۆخی دەروونیان دروستکردووە.
سوپاسی
رێکخستنی پێشانگاکە و بەشداری ژمارەیەك رزگاربوانی دەستی داعشی کرد بۆ ئەو بۆنەیە
و بە گرینگی وەسفکرد بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری جیهانی دەرەوە لەسەر تاوانەکان
لە دژی ئێزیدیەکان.
دوابه‌دوای
پانێڵەکە، نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم و وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا و خاتوونی شاهانه و ئامادەبوان له‌گه‌ڵ ڕزگاربوانی به‌شداری
پێشانگاکه، پێشانگا فۆتۆگرافیەکەیان
بەسەرکردەوە کە چیرۆکی جینۆسایدی ئێزه‌دییه‌کان ده‌گێڕێته‌وه له ڕێگه‌ی وێنەکان.
باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوە و گه‌شه‌پێدانی
شانشینی یه‌کگرتوو
٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤