نوێنەری حکومەتی هەرێم پێشوازی لە شاندێکی فیدراسیۆنی پزیشكی و زانستی کوردی لە بەریتانیا دەکات

Alternate Text هەواڵ : 5/23/2024

شانشینی یەکگرتوو، لەندەن، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا لە نووسینگەی نوێنەرایەتی پێشوازیکردن لە شاندێکی فیدراسیۆنی پزیشكی و زانستی کوردی لە بەریتانیا کە پێکهاتبوو لە دکتۆرە هێرۆ علی عبداللە سەرۆکی فیدراسیۆن و  د.سایە  سعید  و  خاتوو تارا ساڵحی ئەندامانی فیدراسیۆنەکە.

شاندی فیدراسیۆنەکە کورتەیەکیان لەسەر کار و چالاکی و سروشتی کارەکانی فیدراسیۆنەکەیان پێشكەش کرد. هاوکات تیشكیان خستە سەر بەرنامە و پرۆژەکانی ئایندەی خۆیان بۆ زیاتر خزمەتکردنی کۆمەڵگای کوردی لە شانشینی یەکگرتوو. هەر لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر گرینگی هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی و ئەنجامدانی کاری پێکەوەیی کرایەوە.


نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانی شاندی فیدراسیۆنەکە نیشاندا و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە یەکێك لە کارە سەرەکیەکانی نوێنەرایەتی خزمەتکردنی کۆمەڵگای کوردی و دروستکردنی پردی هەماهەنگی بەهێزە لەگەڵ دیاسپۆڕای کوردستانی و دامەزراوە و رێکخراوەکانی، هاوکات ئامادەباشی نوێنەرایەتی بۆ هەر جۆرە هاریکاریەك دووپات کردەوە.

لەندەن
٢٣ ئایاری ٢٠٢٤