نوێنەری حکومەتی هەرێم چاوی دەکەوێت بە پەرلەمانتار بامبۆس چارالامبۆس
هەواڵ : 9/5/2024
لەندەن، پەرلەمانی
بەریتانیا، شانشینی یەکگرتوو، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی
کوردستان لە بەریتانیا لە تەلاری پەرلەمان چاوی کەوت بە بامبۆس چارالامبۆس ئەندامی
پەرلەمانی بەریتانیا لە پارتی کار و وەزیری پێشووی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لە حکومەتی
سێبەر.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ
دەربارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکان لە هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە و
پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرا.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی
کوردستان سوپاسی هەڵوێست و پشتگیری بەردەوامی پەرلەمانتاری ناوبراو و پارتی کاری
کرد لە پاڵپشتی بەردەوامیان لە پێگە و مافەکانی هەرێمی کوردستان و پاراستنی ئەمن و
ئاسایش و سەقامگیری و گەشەسەندنی هەرێم. هاوکات جەختی لەسەر گرینگی کاری هاوبەش و
پێکەوەیی کردەوە بەمەبهستی بەهێزترکردنی پەیوەندیە دوولایهنهکانی نیوان هەرێمی
کوردستان و شانشینی یەکگرتوو.
لەلای خۆیەوە
پەرلەمانتار بامبۆس چارالامبۆس خۆشحاڵی خۆی بە دیدارەکە نیشاندا و ئامادەباشی بۆ
هەر جۆرە هەماهەنگیەك دووپات کردەوە بەمەبەستی کۆکردنەوەی پشتگیری زیاتر لە هەرێمی
کوردستان و گەیاندنی کێشە و گرفتەکان کە هەرێم رووبەروویان دەبێتەوە بۆ پەرلەمان و
حکومەتی بەریتانیا. جەختیشی لەسەر بەردەوامبوونی خۆی کردەوە لە رۆڵ بینین و
بەشداریکردن لە گرووپەکانی پشتگیری لە هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی ووڵاتەکەی و
گەشەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و شانشینی یەکگرتوو.
لە کۆتایی دیدارەکەشدا
هەردوولا جەختیان لەسەر بەردەوامی دیدار و کۆبوونەوەکانیان کردەوە لە داهاتوودا.
لەندەن، تەلاری
پەرلەمانی بەریتانیا
٥ی ئەیلولی ٢٠٢٤