بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە نوێنەری حکومەتی هەرێم دەکات
هەواڵ : 8/28/2024
هەرێمی کوردستان، هەولێر، www.uk.gov.krd. سەفین دزەیی بەرپرسی
فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم پێشوازیکرد لە کاروان جمال تاهیر نوێنەری
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی هەنووکەیی
هەرێم و عیراق و ناوچەکە کرا، وە تیشك خرایە سەر کار و چالاکیەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی
کوردستان لە شانشینی یەکگرتوو.
کاروان جمال تاهیر سوپاسی پاڵپشتی بەردەوامی فەرمانگەی
پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم کرد لە نوێنەرایەتی حکومەت و هەماهەنگی
بەردەوامیان بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ کار و چالاکیەکانی نوێنەرایەتی و پێشکەشکردنی
خزمەتی زیاتر بە دیاسپۆڕای کوردستانی نیشتەجێی ووڵاتی بەریتانیا.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە
دەستخۆشی لە نوێنەری حکومەتی هەرێم و ستافی نوێنەرایەتی کرد بۆ ئیش و کار و هەولە
بەردەوامەکانیان بەمەبەستی خزمەتکردنی پرسی کوردستان و بەهێزترکردنی پەیوەندیە
دووقۆڵیەکان لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو.
ههرێمی کوردستان
ههولێر
٢٢ی ئابی ٢٠٢٤