نوێنەری حکومەتی هەرێم پێشوازی دەکات لە ڕێکخراوی خێرخوازی KnownValuedLoved

Alternate Text هەواڵ : 5/24/2024

شانشینی یەکگرتوو، لەندەن، www.uk.gov.krd. کاروان جەمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا پێشوازی کرد لە ئاندی بۆڵ دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی خێرخوازی KnownValuedLoved.

لە میانەی سەردانەکەدا، ئاندی بۆڵ کورتەیەکی لەسەر ئه‌رك و دیدگای  ڕێکخراوەکەیان باس کردوو تیشکی خستە سەر کاروچالاکیەکان و خزمەتگوزاریەکانیان لە بواری پەروەردە بە تایبەتی لە کەمپی ئاواره‌ و په‌ناهه‌نده‌کان.

هەر لە دانیشتنەکە دا گفتوگۆ کرا  لەسەر هەماهەنگی لە نێوان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم و ڕێکخراوەکە بە مەبەستی  فراوانتر کردنی کار و چالاکیەکانیان لە هەرێمی کوردستان و خزمەتکردنی زیاتری منداڵان له‌بواری په‌روه‌رده‌یی.

لەلایەن خۆیەوە نوێنەری حکومەتی هەرێم دەستخۆشی و پێزانینی خۆی پیشاندا بۆ هەوڵەکانیان لە بواری پەروەردە و هاوکاری کردنی منداڵانی ئاوارە و ئاسانکاری کردن لە دابینکردنی هەلی خوێندن بۆیان، بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەباشی پیشاندا بۆ هەر هاوکاریەك و هەماهەنگیەك لە داهاتوودا.

 

٢٣ ئایاری ٢٠٢٤