شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆڕبەندی جیهانی پەروەردە دەکات
هەواڵ : 5/22/2024
شانشینی یەکگرتوو، لەندەن، www.uk.gov.krd. شاندێکی باڵای
حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە پێکهاتبوو لە به‌ڕێزان ئالان حمە سەعید وەزیری
پەروەردە و د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و شاندی
یاوه‌ریان وه به یاوەری کاروان جه‌مال تاهیر نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان بەشداریان کرد له کۆڕبەندی جیهانی پەروەردەیی ساڵانە که له
له‌نده‌نی پایته‌ختی شانشینی یه‌کگرتوو بە‌ڕێوه‌ده‌چێت.
لە پەراوێزی
کۆڕبەندەکەدا کە زیاتر له ١١٤ ووڵات له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیر و کاربەدەستانی بواری
پەروەردە و ناوه‌ند و دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌کانی
که‌رتی گشتی و تایبه‌ت و شاره‌زایانی بواری په‌روه‌رده به‌شداری بوون، ژمارەیەك ووتار
و په‌ناڵی جیاجیا بەڕێوەچوون و تێیدا تیشک خرایه سه‌ر ئه‌زموون و سیاسه‌تی په‌روه‌رده
و چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و ئەو کێشە و گرفتانەی کە دێنە به‌رده‌م
کەرتی په‌روه‌رده.
هه‌ر
له په‌راوێزی کۆڕبەندەکەدا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەك دیدار و
چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ناوه‌ند و دامەزراوە و کۆمپانیا په‌روه‌رده‌ییه‌کان ئه‌نجامدا
له‌سه‌ر ئاسته جیاکان بەمەبەستی دروستکردنی پردی پەیوەندی و هەماهەنگی و چۆنیەتی
سوود وەرگرتن لە شارەزاییەکانیان بۆ زیاتر پێشخستنی سیستمی په‌روه‌رده‌یی له هه‌رێمی
کوردستان.
لەندەن
١٩ – ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٤