نوێنهرایهتی حکومهتی ههرێم له بهریتانیا بهشداری له کۆنفرانسی ساڵانهی پارتی پارێزگاران دهکات.
هەواڵ : 10/1/2024
بێرمینگهام،
شانشینی یەکگرتوو، www.uk.ghov.krd. وەك نەریتێکی ساڵانە، شاندێكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی کوردستان
بە سەرپەرشتی كاروان جمال تاهیر نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەریتانیا بەشداری لە
كۆنفڕانسی ساڵانەی پارتی پارێزگاران كرد كە لە شاری بێرمینگهام لە ڕۆژانی ٣٠
ئەیلول تاکو ٢ی تشرینی یهکهمی ٢٠٢٤ بەڕێوەچوو.
شاندی
نوێنەرایەتی بەشداریان لە چەند كۆڕ و كۆبوونەوەیەکدا کرد کە تێیدا تێڕوانین و
ستراتیژیەتی پارتی پارێزگارانی ئۆپۆزسیۆن بۆ پرسە جیهانیەکان و چۆنیەتی مامەڵەکردن
لەگەڵ تەنگژە و گرژییەکان لە جیهاندا خرانهڕوو، بە تایبەتیش شەری ئۆکرانیا و
روسیا و گرژیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست، هاوکات
ژمارەیەك کۆڕ و دیداری تر سەبارەت بە پرسە جیهانیە گرینگەکانی تر بهڕێوهچوون.
ههر
له کۆنفرانسهکهدا، که لۆرد و پهرلهمانتاران، ئەندامانی پارتی پارێزگاران و
باڵێۆز و سهرۆکی نێرده دیبلۆماسییهکان و کۆمپانیا و پیاوانای کار ئامادەی بوون،
شاندی نوێنەرایەتی ئامادەی دیبەیتەکانی پەرلەمانتاران (جەیمس کلێڤەرلی، تۆم تیوگیندهات،
کێمی بادینۆچ، رۆبەرت جێنریك) بوون کە کاندیدن و پێشبڕکێ دهکهن بۆ پۆستی سهرکردهی
داهاتووی پارتی پارێزگاران، کهتێیدا دید و پلان و ستراتیجی خۆیان بۆ ههستانهوه
و داهاتووی پارتەکەیان و پرسه ناخۆیی و جیهانییهکان روونکردەوە و چاوەروان
دەکرێت تاکو ٣١ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ
قۆناخەکانی یەکلاییکردنەوەی کاندیدەکان کۆتایی بێت و یەکێکیان بۆ پۆستی سهرکردهی
پارتەکە دەستنیشان بکرێت.
هەر لە
چوارچێوهی کۆنفڕانسەکەدا، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ستاندێکی تایبەتی
بە ههرێمی کوردستان هەبوو لە هۆڵی سەرەکی پێشانگای کۆنفڕانسەکە کە سەرنجی بەشداربوانی
ڕاکێشا. بەشێکی زۆر لە کاربەدەستان و ئەندامانی
پارتی پارێزگاران و میوانە جیهانیەکان سەردانی ستاندەکەیان کرد و پشتگیری خۆیان بۆ
هەرێمی کوردستان و دۆزە ڕەواکەی دووپات کردەوە. هاوکات ژمارەیەك وەزیری حکومەتی سێبەر
بە تایبەتی سەردانی ستاندەکەی نوێنەرایەتی حکومەتیان کرد کە پێکهاتبوون لە
تۆم تیوگیندهات یەکێك لە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی پارتی پارێزگاران و ئەندرو میچێڵ
وەزیری دەرەوەی حکومەتی سێبەر ، وە دەستخۆشیان لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم کرد
بۆ بەشداری چالاکانەی لە کۆنفرانسەکە و چالاکیە بەردەوامەکانی بەمەبەستی
بەهێزترکردنی پەیوەندیە دوو قۆڵیەکانی نێوان هەرێم و بەریتانیا. هاوکات هەڵوێستی
نەگۆڕی پارتەکەیان بۆ پشتگیری و پاڵپشتی بۆ هەرێم دووپات کردەوە. هاوکات
ژمارەیەکی بەرچاوی پەرلەمانتاران و لۆردەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانیەکان و
ئەندامانی پارتی پارێزگاران و مێوانە نێودەوڵەتیەکان و دیبلۆماتکاران ستاندەکەی
نوێنەرایەتیان بەسەر کردەوە و دەستخۆشیان پێشکەش کرد. شایانی باسە نوێنەرایەتی
حکومەتی هەرێم تەنها نێردەی دیبلۆماسی جیهانی بوو کە ئەو ستاندەی هەبوو لە
کۆنفرانسەکە.
هەر لە
كۆنفڕانسەكەدا شاندی نوێنەرایەتی ئامادەی بۆنەی پێشوازی تایبەت بە سەرۆکی نێردە
دیبلۆماسیە نیودەوڵەتیەکان کرد. هاوکات نوێنەری حكومەتی هەرێم لهپهراوێزدا دیدار
و چاوپێكەوتنی لەگەڵ ژمارەیەك باڵیۆز و سەرۆكی نێردە دیبلۆماسیەكان و دیپلۆماتكارە
جیهانیەكان و ژمارەیەك پەرلەمانتار و لۆرد و ئەندامانی ئەنجومەنە شارەوانیەکان ئەنجامدا
و گفتوگۆ دەربارەی ڕووداو و پێشهاتەكان و پەیوەندیە دووقۆڵیەكانی هەرێم و ووڵاتان کرا.
هەر لە
پەراوێزی کۆنفڕانسەکەدا نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بۆنە
پێشوازییەکی ڕێکخست کە ژمارەیەکی زۆری ئەندامانی پارتی پارێزگاران و نێردە
دیبلۆماسیەکان و میوانانی کۆنفرانسەکە ئامادەی بوون.
کاروان
جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پارتی پارێزگارانی کرد بۆ
دۆستایەتی و پشتگیریان لە هەرێمی کوردستان لە کاتی حوکمیاندا و جەختی لەسەر
هەماهەنگی بەردەوام کردەوە بۆ بەردەوامیبوونیان لە پاڵپشتیان لە هەرێمی کوردستان.
ڕاشیگەیاندا کەوا بۆ ئەم مەبەستە، لە کۆنفرانسی داهاتوودا لەلایەن ژمارەیەك لە
ئەندامانی پارتی پارێزگاران، کۆمەڵەی دۆستایەتی پارێزگاران لەگەڵ کوردستان رادەگەیندرێت
بۆ ئەوەی برەو بە دۆستایەتیە بەهێزەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و پارتی پارێزگاران
بدرێت.
دواتر پهرلهمانتار
ئەلیشیا کێرنس وەزیری
کاروباری دەرەوە لە حکومەتی سێبەری بەریتانیا لە ووتەیەکیدا سوپاسی هەرێمی
کوردستانی کرد کە هاوپەیمانێکی سەرەکی بەریتانیایە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست و
جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەرچەندە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست بە تەنگژەیەکی
مەترسیداردا تێدەپەرێت و حکومەتی ووڵاتەکەی سەرقاڵی ئەو بابەتەیە، بەڵام پاڵپشتیان
بۆ هەرێمی کوردستان هەر بەردەوام دەبێتو نابێت کورد و دۆزە رەواکەیان لەبیر
بکرێت. ئامادەباشی خۆشی بۆ هەر جۆرە هەماهەنگی و هاریکارییەك دووپات کردەوە.
بێرمینگهام
٢٩ی
ئەیلول تاکو ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤