نوێنەری حکومەتی هەرێم بەشداری لە بۆنەیەکی ڕێکخراوی خێرخوازی عەمار دەکات
هەواڵ : 10/15/2024
شانشینی یەکگرتوو،
لەندەن، www.uk.gov.krd. کاروان
جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بەشداریکرد لە بۆنەیەکی تایبه‌تی
گروپی په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیا بۆ "ئۆپیرا"
و ڕێکخراوی خێرخوازی عەماری
بەریتانیای کە له هۆڵی جوبلی ئه‌نجومه‌نی لۆرداتی به‌ریتانیا ڕێکخرابوو به‌مه‌به‌ستی
هاندان و هۆشیاری موزیک له قۆناغه‌کانی خوێندن و هێزی موزیک بۆ ته‌ندروستی ده‌روونی.
له‌بۆنه‌که‌دا که ژمارەیەك
پەرلەمانتار و لۆرد و بارۆنێسەکانی بەریتانیا ئامادەی بوون، قوتابیانی قوتابخانەی (Hallsville Primary School) لە شاری لەندەن چه‌ند پارچە
موسیقایهکیان پێشکه‌ش کرد و گرینگی و ئاستی فێربوونی موزیکیان له قوتابخانه‌كان
به ئاماده‌بوان ئاشناکرد.
هاوکات گروپی کچانی به‌نابه‌رانی
ئێزه‌دی دانیشتوی کامپی ئاواره‌کانی شاری دهۆک که‌له‌لایه‌ن ڕێکخراوی عه‌مار سه‌رپه‌رشتی
و سپۆنسه‌ر ده‌کرێت بانگهێشتکرابوون له بۆنه‌که‌دا و له‌ڕێگه‌ی چه‌ند پارچه
موزیکێک و گۆرانی و لێدانی ده‌ف هه‌ستی خۆشه‌ویستی و گه‌ڕانه‌وه بۆ ژیانیان ده‌ربڕی.
لە بۆنەکەدا ، نوێنەری
حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی دامەزراوەی خێرخوازی عەماری و بارۆنێس ئێما نیکڵسن
سەرۆکی بۆردی دامەزراوەکە و ئەندامانی بۆردەکەی کرد بۆ هاوکاری بەردەوامیان له
کوردانی ئیزیدی کە لە کامپەکانی کوردستان ژیان بەسەر دەبەن، وە بەخێرهاتنی گه‌رمی
گروپی کچانی ئێزیدی کرد و دەستخۆشی لێ کردن بۆ پێشکه‌شکردنی هونه‌ر و که‌لتوری
جوانی ئێزه‌دیان، هەروەها جەختی لەسەر گرینگی هێزی موزیک کردەوە لە ژییان به‌خشینی
ئارامی ده‌روون و گه‌یاندنی په‌یام بە
جیهانی دەرەوە.
کاروان جمال تاهیر
هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە بۆ نه‌هێشتنی ئێش و ئازەرەکانی ئاوارە ئێزیدیەکان، گه‌ڕانه‌وه‌ی
شکۆمهندارهنهیانه بۆ سه‌ر زێدی خۆیان
و جێبەجێکردنی رێکەوتننامەی ئەمنی شەنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچەکە و دووبارە
بنیادنانەوەیهتی.
شایانی باسە دامەزراوەی خێرخوازی
عەماری خولی تایبەت بە میوزیك ژەنی و هاریکاری لە ڕووی دەروونیەوە پێشکەش بە خوشك
و برایانی ئێزیدی دەکات کە تاکو ئێستا‌و لە
دوای ١٠ ساڵ لە تاوانەکانی داعش، له کامپەکانی
ئاوارەکان لە کوردستان ژیان بەسەر دەبەن.
لەندەن، ئەنجومەنی
لۆردەکانی بەریتانیا
١٥ی تشڕینی یەکەمی ٢٠٢٤