لە بێرمینگهام دووەمین دیداری فیلمی کوردی بەڕێوچوو
هەواڵ : 10/25/2024
شانشینی
یەکگرتوو، بێرمینگهام، www.uk.gov.krd. بە ئامادەبوونی کاروان جمال
تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەك لە فیلمساز و بەرهەمهێنەری فیلم
و دەرهێنەر و ئەکتەر و دیاسپۆرای کوردستان لە بەریتانیا، دووەمین دیداری فیلمی
کوردی لە شاری بێرمینگهام بەڕێوەچوو.
لە بۆنەکەدا
ژمارەیەك کورتە فیلم و فیلمی دۆکیومەنتەری و فیلمی درێژ پێشکەشکرا لە نێویشیاندا فیلمی
"خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا" لە دەرهێنانی هونهرمهند شوان عەتووف.
لە دەستپێکی بۆنەکەدا و لە میانەی دابەشکردنی
دیاری رێزلێنان بۆ سپۆنسەرانی بۆنەکە، کاروان جمال تاهیر خۆشحاڵی خۆی بۆ
بەڕێوەچوونی دیدارەکە دەربری و دەستخۆشی لە سەرپەرشتیارانی ئامادهکاری دیدارهکه
کرد، بە تایبەتیش هونەرمەند دارۆ عەزیز سەرپەرشتیاری دیدارەکە. ووتیشی نوێنەرایەتی
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا خۆشحاڵە بەوەی کە یەکێکە لە سپۆنسەرە
سەرەکیەکانی دیدارهکهیه و ئەو هەنگاوە بە ئەرك و بەرپرسیاریەتی خۆی دەزانێت
بەمەبەستی هاندان و بەرەوپێشبردنی زیاتری بواری فهرههنگ و پیشەسازی فیلمسازی لە
کوردستان. هاوکات ئامادەباشی نوێنەرایەتی بۆ هاوکاری بهردهوامی فیستیڤاڵهکه و
دروستکردنی پردی پەیوەندی لە نێوان گرووپ و رێکخراوە هونەری و کەلتورییە
کوردییەکان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەریتانیا دهربڕی.
لە دیدارەکەدا ١٠ فیلم بەشدارن، لەوانە چوار
فیلمی درێژ و شەش کورتە فیلم. یەکێك لە فیلمەکانیش فیلمێکی بەریتانیە بە ناوی "ناوم
بنێ لاوەند" کە دەرهێنەر و ستافەکەی بەریتانین و لە دیدارەکەدا بەشداربوون.
شایانی باسە دیداری فیلمی کوردی لە بێرمینگهام
تاکە بۆنەی نمایشکردنی فیلمی کوردیە لە بەریتانیا و فیلمسازان لە هەر چوار پارچەی
کوردستان و بەریتانیا و ئەوروپا بەشداری تێدا دەکەن، وه بۆ ساڵی ئاینده
سەرپەرشتیاری دیداری فیلی کوردی ڕایگهیاند که بۆنهکه له دیدارهوه دهکهن به
"فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لە بەریتانیا".
شانشینی یەکگرتوو، بێرمینگهام
٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤