نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە گەلی کوردستان دەکات
هەواڵ : 4/9/2024
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی
ڕەمەزانی پیرۆز نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا به‌گه‌رمی جەژنە
پیرۆزە ئاڕاستەی گەلی کوردستان و ڕه‌وه‌ندی کوردستانی له شانشینی یه‌کگرتوو ده‌کات.
له یه‌زدانی مه‌زن
داواکارین که ڕۆژوو وه عیبادەتی هەمووانی قبوڵ كردبێ و ئەم جەژنە خێر و به‌خته‌وه‌ری
و ئاسوده‌یی و ئاشتەوایی ببارێنێت به‌سه‌ر گەلەكەماندا.
هەر بەم بۆنەیەوە
ئاگاداری هاووڵاتیانی بەڕێز له شانشینی یه‌کگرتوو دەکەینەوە کەوا ڕۆژی چوارشەم ١٠
تاکو ١٥ ی نیسانی ساڵی ٢٠٢٤ پشووی فەرمی
دەبێت، وە ڕۆژی دووشەمە ١٥ی نیسان دەوامی ئاسایی لە نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی
هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
هیوای
کاتێکی ئارام و ئاسوده بۆ هه‌موولایه‌ک ده‌خوازین.
نوێنه‌رایه‌تی
هه‌رێمی کوردستان له شانشینی یه‌کگرتوو.
٩
نیسانی ٢٠٢٤