نوێنەری حکومەتی هەرێم بەشداری لە ئێواره‌خوانی بەربانگ کرد، که ئەنجومەنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پارتی کار ڕێکیخستبوو
هەواڵ : 3/26/2024
لەسەر بانگهێشتی سەرۆک و به‌ڕێوه‌به‌ری ئەنجومەنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پارتی کار و عه‌میدی سلکی دیبلۆماسی، کاروان جمال تاهیر، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بەشداریکرد لە خوانێکی بەربانگ که بەبۆنەی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نه‌که ڕێکخرابوو. لە بۆنەکەدا باڵیۆزانی ١٦ نه‌ته‌وه و ژمارەیەك پەرلەمانتار، لۆرد، پیاوانی کار و خاوه‌نکار و ڕۆژنامەنووس و ئەکادیمی ئامادەی بۆنەکە بوون.
له ووته‌یه‌کدا سێر ولیه‌م پاته‌ی ئامانجی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی باسکرد که بۆ تێگه‌یستنی زیاتری په‌رله‌مانتارانی پارتی کاره له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گرفته‌کانی و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی.
هاوکات په‌رله‌مانتار وه‌ین ده‌یڤد له ووته‌یه‌کیدا گرینگی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێکی له‌و شێوه‌ی باسکرد و پشتیوانی خۆی بۆ ده‌ربڕین. نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم سوپاسی میران حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌ن و سێر ولیه‌می کرد بۆ بانگهێشته‌که، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی خۆی پێشکه‌شکرد و داوای کرد که هه‌رێمی کوردستان و گه‌لی کورد وه‌ک به‌شیک له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرنگی پێبدرێت.
گردبونه‌وه‌که دەرفەتێکی باش بوو بۆ ئال و گۆڕی بیروڕا و تاوتوێکردنی پرسە جۆراوجۆرەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست و چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان.