کاروان جه‌مال تاهیر به‌شداری پێشانگای شێوه‌كاری ده‌کات له وه‌یڵز
هەواڵ : 4/9/2024
لەندەن، شانشینی یەکگرتوو، www.uk.gov.krd . نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌شداری ڕۆژی کردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌کی
هونه‌ری ده‌کات که له شاری کاردیف پایته‌ختی هه‌رێمی وه‌یڵز به‌ڕێوه ده‌چیت له
٦ بۆ ١٧ نیسانی ٢٠٢٤ که له‌لایه‌ن ڕێکخراوی کاوه و گروپی هونه‌ری کورد به‌هاوبه‌شی
ڕێکخرابوو.
له بۆنه‌که‌دا کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی
هەرێمی کوردستان ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی له ڕێکخراوی کاوه و هونه‌رمه‌ندان مه‌ریوان
جه‌لال و ئالان نه‌ژاد ڕێکخه‌رانی پێشانگاکه و پرۆژه‌که کرد بۆ هه‌وڵه‌کانیان و
نمایش‌کردنی پێشانگایه‌کی له‌وجۆره و ڕایگه‌یاند که ناساندن و نمایش‌کردنی هونه‌ر
و فه‌رهه‌نگی کوردی بۆ گه‌لانی تر له‌و ئاسته‌دا بایه‌خ و گرینگی تایبه‌تی هه‌یه،
به‌تایبه‌تی که پرۆژه‌که بریتییه له تێکه‌ڵگێش کردنی هونه‌ری شێوه‌كاری و هه‌ڵبه‌ست.
پرۆژه‌که به‌ناونیشانی "چی نه‌مایانه" (What
a Scenery- Am Olygfa) ، له گه‌له‌ری ئاینده نمایش ده‌کرێت و ژماره‌یه‌ک
تابلۆی ئاست به‌رز و سه‌رنج ڕاکێشی بیست هونه‌رمه‌ندی به‌توانای شیوه‌کاری تێدا
نمایش ده‌کرێت، به‌تێکه‌ڵکێشکردن و ئیلهام وه‌رگرتن له هه‌ڵبه‌سته‌کانی هه‌ڵبه‌ستوانی
مه‌زن مامۆستا گۆران، وه به سوپاسه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ردوو په‌رله‌مانتار Heledd Fychan MS وه Darren Millar MS پشتگیری ده‌کرێت و گروپی فاروق
سپۆنسه‌ری کردووه.
لە بۆنه‌که‌دا که ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی ڕه‌وه‌ندی
کوردستانی و کۆمه‌ڵگه‌کانی نه‌ته‌وه جیاوازه‌کانی وه‌یڵز و ژماره‌یه‌ک له گه‌شتیارانی شاره‌که ئاماده‌بوون،
کاردیف
هه‌رێمی وه‌یڵز
٦ نیسانی ٢٠٢٤