نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە یادەوەری ٣٦ ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەکات
هەواڵ : 3/17/2024
شانشینی
یەکگرتوو، پۆرتسمەس، www.uk.gov.krd.
رێكخراوی ماڵی کورد لە شاری پۆرتسمەس بە بۆنەی تێپەڕبوونی ٣٦ ساڵ بەسەر کارەساتی
کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بۆنەیەکیان له مۆزه‌خانه‌ی D-Day رێکخست بە بەشداری کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی
کوردستان و تۆم کڵۆس لۆردی شارەداری پۆرتمەس و هاوسەری شاره‌دار خاتوو نیکی کڵۆس و
ژمارەیەك پەرلەمانتاران و ئەندامانی حکومەتی خۆجێی شارەکە و نوێنه‌ری پارته
سیاسییه‌کان و ژماره‌یه‌ک له ئەندامانی کۆمەڵگه‌ی کوردی.
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ووتەیەکیدا هێمای بۆ ئه‌وه‌دا که " زۆرێک
له سه‌ربازانی هاوپه‌یمانان له جه‌نگی جیهانی دووه‌م له‌م که‌نارئاوانه کۆتایی
به‌ژیانیان هات و قوربانی زۆریان دا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا له سته‌مکاری ڕزگاریبێت
و له‌ژێر سایه‌ی دیموکراسیدا بژین. به‌هه‌مانشیوه‌ش زۆرێک له کورده‌كان بونه
قوربانی بۆ ئه‌وه‌ی دور له سته‌مکاری و به‌ئازادی و دیموکراتی بژین"، وه
ووتی ئه‌و قوربانیانه‌ی که بۆ هه‌مان باوه‌ڕ داومانه زیاتربه‌یه‌کمان ده‌به‌ستێته‌وه.
هاوکات ئاماژەی بەوەدا کەوا "کارەساتی هەڵەبجە تاوانێكی بێوێنه بوو
دژ بە مرۆڤایەتی و پێویستە هەرگیز لە یادی نەکەین و ئەمڕۆ ئێمە بەیەکەوەین بۆ
ئەوەی درود بۆ گیانی پاکی قوربانییه‌کان بنێرین ، وە پابەندبوونمان دووپات
بکەینەوە بە به‌رده‌وامیمان به گه‌یشتن به دادپەروەری و ناساندنی تاوانه‌کان به‌جینۆسای."
هاوکات شارەداری پۆرتسمەس نی‌ك کڵۆس لە ووتەیەکیدا ووێڕای هاوسۆزی بۆ
قوربانییه‌کان شانازی خۆی بە خۆڕاگری گەلی کورد نه‌شارده‌وه و پشتگیری ئەنجومەنی
شارەوانی پۆرتسمەسی بۆیان دووپات کردەوە. ووتیشی: "هەموومان بەیەك دەنگ لە
دژی گشت جۆرە زوڵم و پاکتاوی نەتەوەیی و تاوانێکین لە دژی مرۆڤایەتی."
له په‌یامێکی ڤیدێۆیدا، سه‌رۆکی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه
سه‌فین دزه‌یی بۆ ئاماده‌بوان تیشکی خسته سه‌ر جینۆسایدی گه‌لی کورد و نه‌هامه‌تییه‌کان
و گرینگی ناساندنی تاوانه‌کان به‌جینۆساید له‌سه‌ڕ ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و سوپاسی
پشتیوانی به‌رده‌وامی شانشینی یه‌کگرتووی کرد له قۆناغه‌کانی خه‌باتی کوردستان.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتار ستیڤن مۆرگان له‌وته‌یه‌کیدا هاوخه‌می بۆ ئه‌وکاره‌ساته
گه‌وره‌یه ده‌ربڕی که‌ده‌رهه‌ق به‌گه‌لی کورد کراوه و ڕایگه‌یاند که کۆمه‌ڵگه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت دان به‌وجینۆسایدانه‌دا بنێت که له جیهاندا ڕویانداوه،
هاوکات ستایشی ڕۆڵی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی کرد له‌شاری پۆرتسمس بۆ به‌شداری کارایان
و ئه‌و خزمه‌تانه‌ی به شاره‌که‌ی ده‌گه‌یه‌نن.
هه‌ر له یاده‌که‌دا په‌رله‌مانتار و سه‌رکرده‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا
پێنی مۆردانت له په‌یامێکدا هاوسۆزی خۆیان بۆ ئه‌و یاده خه‌مناکه نارد و ڕایگه‌یاند
که " له ئێستادا له هه‌موکات زیاتر گرنگتره به‌یه‌که‌وه بوه‌ستین بۆ
پاراستنی کۆمه‌ڵگه‌کان و که‌مینه‌کان که‌له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان له‌هه‌رشوێنێکی جیهان
بن، وه‌تێیدا ڕایگه‌یاند که ئه‌و ڕوداوه دڵته‌زێن و ترسناکه هه‌رگیز نابێت له‌بیربکرێت،
ئه‌وانه‌ی بونه قوربانی و ماڵئاواییان کرد، ئه‌وانه‌شی برینداربوون ده‌بێت ببنه
وانه بۆمان"
له‌کۆتایدا ڕزگاربووی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه کامه‌ران نه‌ورۆز به‌ناوی ماڵی
کوردی پۆرتسمس و ڕزگاربویه‌کی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له ووته‌یه‌کیدا سوپاسی
ئاماده‌بوانی کرد و ڕایگه‌یاند که دانپێدانانی جینۆساید بۆ ئه‌وان ئاسوده‌ییان
پێده‌به‌خشێت و ڕوحی شه‌هیده‌کانیان و قوربانیان شاد ده‌بێت.
له کۆتای یاده‌که‌دا بانگهێشتی ئاماده‌بوان کرا بۆ دانانی تاجه‌گوڵینه
له باخچه‌ی تایبه‌ت به قوربانیانی هه‌ڵبجه له باخچه‌ی قوربانیانی جه‌نگی
جیهانی دووه‌م.
پۆرتسمەس
١٧ی ئازاری ٢٠٢٤