نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری کرد لە فێستیڤاڵێکی بازرگانی لە لەندەن

Alternate Text هەواڵ : 2/23/2024

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا ئامادەی حەوتەمین فێستیڤاڵی بازرگانی بوو کە لەلایەن ژوورەکانی بارزگانی و پیشەسازی ڕۆژئاوای لەندەن ساڵانە سازدەکرێت. لەو فێستیڤاڵەدا تیشك خرایە سەر کۆمپانیا سەرکەوتووەکانی شارەوانیەکانی ڕۆژئاوای لەندەن و چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە شارەزاییەکانیان.

شایەنی باسە وەك ساڵانی پێشوو تر ژمارەیەکی بەرچاو لە کۆمپانیا کوردستانیەکانی هەرێمی کوردستان شان بە شانی کۆمپانیا بەریتانی و جیهانیەکان بەشداری فیستیڤاڵەکە بوون، کە ئەمەش هەلێکی باش بوو بۆ کۆمپانیا کوردیەکان بەمەبەستی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیا بەریتانیا و جیهانیەکان.