ئاگادارییەك سەبارەت بە پشووی جەژنی قوربانی پیرۆز
ئاگادارییهکانمان : 5/18/2026
لەندەن، شانشینی یەکگرتوو،www.uk.gov.krd. بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی
کوردستانیانی بەرێز لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات دەکەین.
بەو بۆنە پیرۆزەشەوە، بە پێویستی دەزانین بە
هاوڵاتیانی بەڕێز رابگەیەنین کەوا پشووی فەرمی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی
کوردستان لە رۆژی دووشەمە ٢٥ی ئایار دەستپێدەکات و هەینی ٢٩ی ئایار کۆتایی دێت، وە
رۆژی دووشەمە ١ی حوزەیران جارێکی تر دەست بە دەوام دەکرێتەوە.
دووبارە
جوانترین پیرۆزبایی لە هەموو لایەك دەکەین و هیوای کاتێکی خۆش و ئارامیان بۆ
دەخوازین.
نوێنەرایەتی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٨ی ئایاری