ڕێنمایی تایبەت بە نوێکردنەوەی مۆڵەت

Alternate Text ئاگادارییه‌کانمان : 7/1/2022

ڕێنمایی بۆ ئه‌وهاووڵاتیه‌ به‌ڕێزانه‌ی که‌ له‌ به‌ریتانیان و فه‌رمانبه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمن و له‌ مۆڵه‌تدان و ده‌یانه‌وێت  مۆڵه‌ته‌که‌یان درێژبکه‌نه‌وه.

بە پێی ڕێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان داواکار بۆ نوێکردنه‌وه‌ێ مۆڵه‌ت پێویسته‌:

 له‌ ڕێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان  داواکاری به‌ نوسراو پێشکه‌ش بکات و داوای درێژکردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت بکات، له‌ داواکارییه‌که‌دا ئاماژه‌ به‌ ناوی سیانی و ناونیشانی وه‌زیفی و شوێنی کار بکه‌ن، هه‌روه‌‌ها به‌رواری وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت و  به‌رواری کۆتایی مۆڵه‌تی ئێستا، هاوکات ئاماژه‌ به‌ هۆکاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ کوردستان بدات و پاشان ئاماژه‌ به‌ ماوه‌ی درێژکردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌که‌تان بکه‌ن. ده‌بێت داواکارییه‌کان واژووی خۆتان و ناونیشان و ژماره‌ ته‌له‌فۆنی له‌سه‌ربێت.
 ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی که‌ به‌هۆکاری ته‌ندروستی ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر کار، پێویسته‌ ڕاپۆرتی پزیشکی سه‌لمێنراو له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا هاوپێچ بکه‌ن و وه‌رگێڕدرابێته‌ سه‌ر زمانی کوردی له‌ نوسینگه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوی وه‌رگێڕان له‌ به‌ریتانیا.
داواکار ده‌توانێت به‌ بۆست یان به‌ ده‌ستی داواکاری و به‌ڵگه‌کانی بنێرێت بۆ نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ له‌نده‌ن.
پاش گه‌شتنی داواکاری، نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم به‌ نوسراوی فه‌رمی داواکارییه‌که‌ ئاراسته‌ی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ ده‌کات و له‌وێشه‌وه‌ ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار ده‌کرێت بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر داواکارییه‌که‌.
نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت هیچ داواکارییه‌ک جێبه‌جێ بکات ئه‌گه‌ر دروست نه‌بێت و هه‌ڵه‌ یاخود که‌موکورتی هه‌بێت له‌ به‌ڵگه‌کاندا.


بۆ سه‌لماندن )تەسدیقکردنی( بەڵگەنامەکانتان لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، تکایە سەردانی ئەو گرتەیەی خواره‌وه‌ بکەن:
https://www.gov.uk/get-document-legalised
بۆ ناردنی داواکاری و هاوپێچه‌کانی به‌ پۆست، تکایه‌ ئاراسته‌ی ئه‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه‌ی بکه‌ن:
KRG Office
2 Hobart Place
Balgavia
SW1W 0HU

تێبینی زۆر گرینگ
ئه‌و داواکاری و دۆکۆمێنتانه‌ی به‌ سکرین شۆت و شێوازی تری نه‌گونجاو ڕه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌ت ده‌کرێت کاری پێناکرێت و داواکارییه‌که‌ پرۆسێش ناکرێت، بۆیه‌ زۆر گرینگه‌ دۆکۆمێنته‌کانتان به‌دروستی پێشکه‌ش بکه‌ن.

ئه‌وداواکاریانه‌ی که‌موکورتی هه‌بێت و دۆکۆمێنته‌کان ڕاستاندنی بۆ نه‌کرابێت و به‌پێی ڕێنماییه‌کانی سه‌ره‌وه‌‌ نه‌بن، به‌ هه‌مانشێوه‌ پرۆسێس ناکرێن.
بۆ زانیاری زیاتر تکایه‌ په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ له‌نده‌ن له‌ ڕێگه‌ی :
Phone number: 02039279870
E-mail: uk@gov.krd


لەندەن
٤ ته‌مووز ٢٠٢٢