ئاگاداری سەبارەت بە داواکردنی ڤیزەی ئەلیکترۆنی

Alternate Text ئاگادارییه‌کانمان : 2/27/2026

ئاگاداری هەموو لایەك دەکەینەوە کەوا حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێکردنی پۆرتاڵی تایبەت بە ڤیزەی ئەلیکترۆنی راگەیاند، کە هاوشانە لەگەڵ کاری بەردەوام بۆ برەودان بە حکومەتی دیجیتاڵی کە بریارە تاکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ بە یەکجاری تەواو ببێت. پۆرتاڵە نوێکە ئاسانکاری دەکات بۆ هاوڵاتیان و وەبەرهێنەران بە داواکردنی ڤیزە لە رێگای (ئۆنلاین)، لەو سۆنگۆیەشەوە ژمارەیەك سیستەمی تر گەشەیان پێدراوە بەمەبەستی بەهێزترکردنی ئاسایشی سنورەکان. لێرەشەوە بە پێویستی دەزانین کەوا پیتان رابگەیەنین کەوا چیتر نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا پرۆسەی داواکردنی ڤیز پێشکەش ناکات، بەڵکو پیویستە بەر لەوەی گەشتی کوردستان بکەن لە رێگای ئەو پۆرتاڵەی خوارەوەی وەزارەتی ناوەخۆی هەرێمەوە داوای ڤیزەی ئەلیکترۆنی بکەن.

تکایە وەڵامی هەموو پرسیارەکانی ناو فۆرمەکە بدەنەوە و تەواوی دۆکیومەنتە داواکراوەکان پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی پرۆسەکە سەرکەوتووبێت و ڤیزە ئەلیکترۆنیەکەتان بۆ بگەڕێتەوە.

هاوکات بە پێویستی دەزانین رابگەیەنین کەوا هەڵگرانی پاسەپۆرتی بەریتانیاش دەتوانن لە رێگای ئەو پۆرتاڵەوە داوای ڤیزەی ئەلیکترۆنی بکەن، وە لەهەمانکاتدا دەتوانن لە کاتی گەیشتنیان بۆ فڕۆکەخانە و دەروازە سنورییەکانیش داوای ڤیزە بکەن.


بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بکەن بە نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا لە رێگای ژمارە تەلەفۆنی 02039279870 یان uk@gov.krd.


بۆ پۆرتاڵی تایبەت بە داواکردنی ڤیزەی ئەلیکترۆنی، تکایە گرتە لەسەر ئەو لینکە بکە.

 

لەگەڵ رێزدا