ئاگادارییەك سەبارەت بە وەرگرتنی ڤیزەی ئەلیکترۆنی بۆ سەردانی هەرێمی کوردستان.

Alternate Text ئاگادارییه‌کانمان : 6/8/2023

ئاگاداری هاووڵاتیانی بەڕێز دەکەینەوە ئەوانەی کە خۆیان، یان مناڵەکانیان هەڵگری پاسەپۆڕتی بەریتانیان کە بەر لە گەشتکردن بۆ هەرێمی کوردستان ڕەچاوی ئەو خاڵانەی خوارەوە بکەن:

سەبارەت بەو هاووڵاتیانەی کە هەڵگری پاسەپۆڕتی بەریتانیان و هاوکات خەڵکی هەرێمی کوردستان و عیراقن، جا چ لەسەر پاسەپۆڕتەکانیان نووسرا بێت، یاخود بەڵگەنامەیەکی عیراقیان هەبێت، پێویستیان بە وەرگرتنی ڤیزەی ئەلیکترۆنی نیە بۆ چوونە ژوورەوەی هەرێمی کوردستان. هەمان ڕێکار مناڵەکانیشیان دەگرێتەوە ئەگەر هاتوو بەڵگەنامەیان هەبێت کە خەڵکی هەرێمی کوردستان و عیراقن، یاخود لەوێ لەدایکبوونە.

سەبارەت بەو هاووڵاتیانەی کە هیچ ئاماژەیەك لەسەر پاسەپۆڕتەکانیان نیە کە خەڵکی هەرێمی کوردستان و عیراقن، وە هیچ بەڵگەنامەیەکی عیراقیان نیە، ئەوا پێویستە بەر لە گەشتکردنیان بۆ هەرێمی کوردستان لە پۆرتاڵی ڤیزەی وەزارەتی ناوەخۆی هەرێمی کوردستان داوای ڤیزه‌ی چونه‌ژوره‌وه‌ی ئه‌لیکترۆنی بکەن، چونکە بە پێی ڕێنماییە نوێکان، هیچیتر ڤیزەی هاتنە ناوەوەی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانە و دەروازە سنوریەکانەوە نادرێت بە گەشتیار.

سەبارەت بەو مناڵانەی کە لەگەڵ دایك و باوکیان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و لە بەریتانیا لە دایکبوونە و هیچ بەڵگەنامەیەکی عیراقیان نیە، پێویستە بەر لە گەشتکردنیان بۆ هەرێمی کوردستان لە هەمان پۆڕتاڵی ڤیزەی وەزارەتی ناوەخوە داوای ڤیزەی ئەلیکترۆنی بۆ بکرێت.

بۆ وەرگرتنی ڤیزەی ئەلیکترۆنی چوونە ناو هەرێمی کوردستان تکایە گرتە لێرە بکە.


لەگەڵ ڕێزی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا
٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣