نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی ئاڵای کوردستان پیرۆز دەکات

Alternate Text هەواڵ : 12/17/2025

شانشینی یەکگرتوو، لەندەن، www.uk.gov.krd. بە بەشداری کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کودرستان لە بەریتانیا و ستافی نوێنەرایەتی، رۆژی ئاڵای کوردستان پیرۆز کرا. ئەو بۆنەیە کە بە بریاری پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کراوەتە رۆژی ئاڵای کوردستان، جەختکردنەوەیە لەسەر ئەوەی کە ئەو ئاڵایە پیرۆزە سومبولی خەبات و قوربانیەکان و ناسنامەی نیشتیمانی کوردستان و پێکەوەژیان و یەکریزی و یەکدەنگی گەلی کوردستانە. 


نووسینگەی نوێنەرایەتی
١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥