نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوە و پەرەپێدانی نێودەولەتی بەریتانیا دەکات.
هەواڵ : 5/7/2025
لەندەن،
شانشینی یەکگرتوو، .www.uk.gov.krd کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە
شاندێکی وەزارەتی دەرەوە و پەرەپێدانی نێودەوڵەتی کە پێکهاتبوو لە دەیڤد هەنت سه‌رۆکی
فه‌رمانگه‌ی عێراق و یه‌مه‌ن و کاێلی هاڵ جێگری سه‌رۆکی فه‌رمانگه و و ئۆوین تەکەر بەرپرسی دێسکی هەرێمی کوردستان.
لە
دیدارەکەدا په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌کان و بواره‌کانی هه‌ماهه‌نگی و چۆنێتی په‌ره‌پێدانی
زیاتریان و دۆخی هەرێمی کوردستان و پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی تازەی حکومەت و
پەیوەندیەکانی هەولێر و بەغدا و دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنیەکانی تاوتوێ‌کران.
له
ته‌وه‌رێکی تردا گفتوگۆ دەربارەی بره‌ودانی زیاتر به به‌په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کان
کران و هه‌ردوولا هاوڕابوون بۆ زیاترکردنی هەماهەنگی ئابووری و هاندانی
کۆمپانیاکان بۆ وه‌به‌رهێنان و کار له هه‌رێمی کوردستان.
نوێنەری
حکومەتی هەرێم سوپاسی پاڵپشتی بەردەوامی وەزارەتی دەرەوە و تیمی عیراقی کرد لە کار
و چالاکیەکانی نوێنەرایەتی و هه‌رێمی کوردستان، هاوکات هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودانی
زیاتر به هاوبه‌شی و هه‌ماهه‌نگییه‌کان کرده‌وه.
لەلای
خۆیەوە دەیڤد هەنت پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیای بە گرینگ
وەسفکرد و جەختی لەسەر پابه‌ندییه‌کانیان به‌رامبه‌ر هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه.
لەندەن – نووسینگەی
نوێنەرایەتی
٦ی
ئایاری ٢٠٢٥