نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌شداری دووەمین کۆنفرانسی زمانی دایك لە لەندەن ده‌کات
هەواڵ : 5/6/2025
کاروان جمال تاهیر، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا
بەشداری له دووه‌مین کۆنفرانسی زمانی
دایک کرد که له‌لایه‌ن ڕێکخراوی منداڵان و
لاوانیی کورد له تاراوگه (کانگا) ڕێکخرابوو.
له کۆنفرانسه‌که‌دا کە ژمارەیەك لە ئەکادیمی و زمانه‌وان و شارەزایانی
زمانی کوردی و مامۆستایان و ڕێکخراوە تایبەتەکان بە بواری پەروەردە و زمانی کوردی
بەشداربوون، خاتوو شه‌وبۆ محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی کانگا و عه‌دنان شاسوار
جێگری ڕێکخراوه‌که، وێڕای سوپاس و پێزانینینیان بۆ ئاماده‌بوان، پوخته‌یه‌کیان له‌سه‌ر
کاروچالاکی ڕێکخراوه‌که‌یان له بیست ساڵی ڕابوردوو هه‌روه‌ها ئامانجی ڕێکخستنی
کۆنفرانسه‌که پێشکه‌ش کرد.
هه‌ر له بۆنه‌که‌دا نوێنەری حکومەتی هەرێم له وته‌یه‌کدا پیرۆزبایی
له ڕێکخراوی کانگا کرد به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی بیست ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنیدا
که هاوکاتی کۆنفرانسه‌که بوو، وه دەستخۆشی و پێزانینی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و
ئه‌ندامانی بۆردی ڕێکخراوه‌که و مامۆستایان کرد و ڕایگه‌یاند " جیگه‌ی
شانازییه که ده‌بینین ڕێکخراوی کانگا له ماوه‌ی بیست ساڵی دامه‌زراندنیاندا هه‌میشه
له گه‌شه‌کردن و زیاتر پیشه‌یی بوون و توانیویانه ببنه پردێکی نێوان منداڵی
کورد و وڵاتی دایکیان له ڕێگه‌ی په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندن و ناساندنی که‌لتوور و
فه‌رهه‌نگی کوردستان پێیان".
هاوکات سوپاسی رێکخراوی کانگای کرد بۆ ئاماده‌کاری و ڕێکخستنی دووه‌مین کۆنفرانسی زمانی دایک و ووتی "جێگه‌ی
خۆشحاڵییه که شاره‌زایانی بواری په‌روه‌رده و زمان ئاماده‌ن و ناونیشان و
دروشمه‌کانی کۆنفرانسه‌که (یه‌کنووسی، ڕێکنووسی و ده‌ستووری یه‌کگرتووی زمانی
کوردی) یه‌کجار بایه‌خداره و شاره‌زیان و
زمانه‌وانان ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی بابه‌ت و توێژینه‌وه‌کانیان هه‌نگاوی کرداره‌کی
دیاریبکه‌ن به‌ئاراسته‌ی درووستنووسی له زمانی کوردی‌دا، هه‌روه‌ها خاوێنکردنه‌وه‌ی
زمانی کوردی له وشه‌ی بێگانه".
له کۆنفرانسه‌که‌دا پرۆفیسۆر د. فه‌ریاد فازیل، پرۆفیسۆر د.هۆگر مه‌حموود
فه‌ره‌ج، پرۆفیسۆر د. عه‌بدولوه‌هاب خالید، پرۆفیسۆر د. شیلان عومه‌ر، د. بێهرووز
چه‌مه‌ن‌ئارا، هه‌روه‌ها مامۆستا خه‌لیل شه‌ریف به توێژینه‌وه و بابه‌تی به‌پێزی
ئه‌کادیمی و زمانه‌وانی به‌شداریان کرد و ئاسته‌نگییه‌کان و هه‌نگاوه‌کانی به‌ره‌و
درووستنووسینی کوردی‌یان خسته‌ڕوو، هاوکات رۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خێزان لە پاراستن و برەودان بە زمانی کوردی و پاراستنی زمانی دایك له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له
وڵاتانی ده‌ره‌وه باسکرا.
لەندەن
٥ی ئایاری ٢٠٢٥