نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم بەشداری لە کردنهوهی مۆنۆمێنتی ئەنفال دەکات
هەواڵ : 4/18/2025
لەندەن، شانشینی یەکگرتوو، www.uk.gov.krd. شاندێکی نوێنەرایەتی حکومەتی
هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بهنوێنهرایهتی نوێنهری حکومهتی ههرێم، کە
پێکهتابوو لە خەسرۆ ئاژگەیی بەرێوەبەری کاروباری سیاسی و میدیا و هاورێ واحید
بەڕێوەبەری بەشی بازرگانی و وەبەرهێنان بەشداریان لە بۆنەیەکی تایبەت بە یادەوەری
٣٧ ساڵەی تاوانەکانی ئەنفال کرد.
بۆنەکەدا کە
لەلایەن شارەوانی لامبێس و سەرباز بەرزنجی ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی رێکخرابوو،
که تێیدا شارەدار و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی و کهسایهتییه ئاینییه
جیاکان و کۆمەڵگاکانی دانیشتووی سنوری شارەوانی لامبێس و ژمارەیەكی بهرچاوی
دایاسپۆرای هەر چوار پارچەی کوردستان ئامادەبوون، ژمارەیەك ووتار لەلایەن
کاربەدەستانی حکومهتی خۆجێی و سەرکردەی هەر سێ ئایینی (جوولەکە و کریستیان و
موسوڵمان) و ژمارەیەك کەسایەتی و رێکخراوەکان پێشکەشکران.
ئامادهبوان
پێکهوه هاوسۆزی و هاوخەمی خۆیان بۆ قوربانیان و کەس و کاریان و گەلی کوردستان
دووپات کردەوە. جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە یادەوەری ئەو تاوانە هەست
هەژێنانە بە بەردەوامی بکرێنەوە بۆ ئەوەی جیهان تاوانەکانی دژ بە گەلی کوردستان لە
یاد نەکات. هاوکات جەختیان لەسەر گرینگی بەدەستهێنانی دادپەروەری بۆ قوربانیان و ههوڵهکان
بۆ ڕێگریکردن له ڕودانی تاوانی لەو جۆرە کردهوه، کە ئەوەش بەرپرسیاریەتی
کۆمەڵگای نێودەوڵەتیە بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایشی جیهان و مرۆڤایەتی.
لە کۆتایی
بۆنەکەدا، ئامادەبوان چەپکە گوڵیان لە سەر مۆنیمۆنتی ئەنفال و هەڵەبجە دانا کە
دەکەوێتە ناو باڵەخانەی ئەنجومەنی شارەوانی لامبێس لە شاری لەندەن.
لەندەن،
شانشینی یەکگرتوو
١٤ی نیسانی
٢٠٢٥