وەزیری ناوەخۆ پێشوازی لە شاندێکی گرووپی APPG پەرلەمانی بەریتانیا دەکات

Alternate Text هەواڵ : 4/11/2025

هەرێمی کوردستان، هەولێر، www.uk.gov.krd. رێبەر احمد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی گرووپی دۆستایەتيی کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا (APPG) کرد کە پێکهاتبوو لە پەرلەمانتار جۆن سلینگەر سەرۆکی شاندەکە و بارۆنێس فیۆنا گۆجسن ئەندامی ئەنجومەنی لۆردەکانی بەریتانیا.

لە دیدارەکەدا  کە کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێـی کوردستان ئامادەبوو، تیشک خرایە سەر دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و بەشداری سەرکەوتووانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی لوتکەی ئاسایش کە بەر لە دوو هەفتە لە شاری لەندەن بەڕێوەچوو. هاوکات گفتوگۆ دەربارەی چۆنیەتی بەهێزترکردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرا.

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاوکاری و پشتگیرییەکانی گرووپی ناوبراوی کرد لە بەرگریکردن لە مافە رەواکانی گەلی کوردستان و پاڵپشتیکردنی بەردەوامیان لە پاراستنی پێگە و سەقامگیری هەرێمی کوردستان.

پەرلەمانتار جۆن سلینگەر سەرۆکی گرووپەکە جەختی لەسەر بەردەوامی گرووپەکەی کردەوە لە پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستان و کارکردن لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و لەندەن لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.


هەولێر- هەرێمی کوردستان
١١ی نیسانی ٢٠٢٥