پشووی نووسینگەی نوێنەرایەتی بۆ جەژنەکانی نەورۆز و رەمەزانی پیرۆز
هەواڵ : 3/13/2025
نوێنەرایەتی حکومەتی
هەرێم، شانشینی یەکگرتوو، www.uk.gov.krd. بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، بە
پێویستی دەزانین بە بەڕێزتان رابگەیەنین کەوا رۆژانی پێنجشەمە و هەینی، ٢٠ و ٢١ی
ئاداری ٢٠٢٥ پشووی فەرمی نوێنەرایەتی دەبێت و رۆژی دووشەمە ٢٤ی مانگ جارێکی تر
دەست بە کار دەکرێتەوە.
هاوکات بەبۆنەی
نزیكبوونەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بە پێویستی دەزانین بە هاوڵاتیانی بەڕێز
رابگەیەنین کەوا پشووی فەرمی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانی ٣١ی
ئادار تاکو رۆژی ٥ی نیسانی ٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت و رۆژی ٧ی مانگ جارێکی تر دەست
بەکات دەکرێتەوە.
لێرەشەوە جوانترین
پیرۆزبایی ئاراستەی کوردستانیانی خۆشەویست دەکەین وهیوای کاتێکی خۆش و ئارامیان بۆ
دەخوازین.
نوێنەرایەتی حکومەتی
هەرێمی کوردستان
١٣ی ئاداری