نوێنەری حکومەتی هەرێم لەگەڵ تیمی عیراق لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا کۆدەبێتەوە

Alternate Text هەواڵ : 5/29/2024

لەندەن، شانشینی یەکگرتوو،  www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا نیوەڕۆخوانێکی بۆ تیمی عیراق لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رێکخست.

لە دانیشتنێکدا کە ئەلێکس کۆکەر سەرۆکی تیم و ئۆوین تەکەر بەرپرسی دۆسیەی هەرێمی کوردستان و ئەندامانی تیمەکە بەشداربوون گفتوگۆ دەربارەی دوایین رووداو و پێشهاتەکان لە هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست و پەیوەندیە دووقٶڵیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرا و جەخت لەسەر هەماهەنگی بەردەوامی نێوان هەردوولا کرایەوە بەمەبەستی زیاتر پته‌وکردنی هاوبەشیەکان و هه‌ماهه‌نگییه‌کانی نێوان هەردوولا. هاوکات تیشك خرایە سەر پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و جەخت لەسەر ڕۆڵی کاریگەری بەریتانیا کرایەوە بۆ هاریکاریکردنی هەردوولا بۆ گەیشتن بە رێکەوتنێکی بەردەوام لەسەر هەموو کێشەکان.

شاندی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا خۆشحاڵی خۆیان بە دیدارەکە دووپات کردەوە و جه‌ختیان له‌سەر پابەندییه‌کانی وڵاتەکەیان کرده‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی کوردستان و ئارامی و سه‌قامگیری ئەو هەرێمە.

لەندەن
٢٩ی ئایاری ٢٠٢٤