نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم ڕۆژی جیهانی خانمان بەرز ڕادەگرێت
هەواڵ : 3/5/2024
لەندەن، شانشینی یەکگرتوو، www.uk.gov.krd . بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی خانمان، له بۆنه‌یه‌کی هاوبه‌شدا،
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕێکخراوی ماڵی هونه‌ری مەریەم خان
ئێوارە بۆنەیەکی گفتووگۆ و هونه‌رییان سازکرد.
لە بۆنه‌که‌دا که ژماره‌یه‌کی زۆری ڕه‌وه‌ندی کوردستانی
ئاماده‌بوون، خاتوو قه‌شه‌نگ عه‌بدوڵا سه‌رۆکی ماڵی هونه‌ری مریه‌م خان تیشکی خسته
سه‌ر ڕێکخراوه‌که‌یان و ئامانجه‌کانیان بۆ بره‌ودانی زیاتر به‌که‌لتوور و فه‌رهه‌نگی
کوردستانی و له‌یه‌که‌مین چالاکیاندا به پێویستیان زانی که له ڕۆژی جیهانی
خانمان خۆیان ڕابگه‌یه‌نن و پیرۆزبایی له ئاماده‌بوان کرد.
هه‌ر له بۆنه‌که‌دا کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی
هەرێمی کوردستان پیرۆزباییەکی گەرمی لە خانمانی ئامده‌بوو، جیهان و به‌تایبه‌تی هەرێمی
کوردستان کرد و ووتی که ڕۆڵی ژن و به‌شداری و پێگه‌یان گرینگی و بایه‌خی زۆری هه‌یه
له سه‌رتاسه‌ری جیهان، هه‌ربۆیه نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژێکیان تایبه‌ت
کردووه به ڕۆژی جیهانی ژنان و له‌م ڕۆژه‌دا وێڕای هه‌ڵسه‌نگاندن و باسی ڕۆڵی
ژنان و پێگه‌ی کاریگه‌ریان هاوکات داکۆکی زیاتر ده‌کرێت له‌سه‌ر مافه‌کانیان و
زیاتر هاندان و به‌هێزکردنی ژنان. هه‌ر له ووته‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئه‌مساڵ،
گشت جیهان له‌ژێر دروشمی Inspire Inclusion واته ئیلهامبه‌خشبن بۆ به‌شداریکردن یادی ڕۆژی جیهانی ژنان ده‌کرێته‌وه،
وه ڕایگه‌یاند که کۆمه‌ڵگه‌ی کوردواری هه‌رله‌مێژه‌وه به‌ناوبانگه به‌وه‌ی ژن
و کچی زۆر به‌توانا و لێهاتووی هه‌ن، که هه‌میشه ڕۆڵیان دیار و بایه‌خدار بووه
و به‌شدارێکی سه‌ره‌کی و کاریگه‌ری به‌ره‌وپێشبردنی کۆمه‌ڵگه و زۆر له کایه‌كانی
ژیان بوون، وه خانمانی کورد، به‌ناوبانگن به به‌هێزی و خۆڕاگری و داکۆکیکردن، وه
ئه‌مڕۆ شه‌ره‌فمه‌ندین که دوو ژنی به‌هێز، به‌توانا، خۆڕاگر خاوه‌ن ئیراده
داهێنه‌ر که‌خۆیان ئیلهام به‌خش بوون بۆخۆیان، بۆ پێشکه‌وتن و گه‌یشتن به‌و
ئامانجه‌ی که بۆخۆیان داناوه، لێره له‌گه‌ڵماندان، هه‌ریه‌که‌یان به‌سوپاسه‌وه
باسی ئه‌زموونی خۆیان ده‌که‌ن و له‌و
بیروڕایه‌م که به‌دڵنیاییه‌وه ئیلهام به‌خش ده‌بێت بۆ ئه‌وانی تر و پێکه‌وه
ڕۆڵی ژنان زیاتر به‌هێزده‌که‌ن.
هاوکات نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم زۆر سوپاسی خانمی هونه‌رمه‌ند ژاڵه سنه‌یی
و ژه‌نیاره ئازیزه‌کانی کرد که ئه‌وانیش بێ‌شک به‌شدارن له به‌رزکردنه‌وه‌ی
توانای هونه‌ری و که‌لتووری و گه‌یاندنی فه‌رهه‌نگی کورد به دنیای ده‌ره‌وه.
هەر لە بۆنەکەدا دوو بابەتی جیا لەلایەن دوو خانمی کورد
پێشکەشكران کە جێی دەستیان لە داهێنان و دەسکەوتی زانستی لە ووڵاتی بەریتانیا
دیارە و خەڵاتی حکومەت و دام و دەزگا پەیوەندیدارەکانی بەریتانیایان بۆ
داهێنانەکانیان وەرگرتووە. دکتۆرە فانیا اسماعیل و خاتوو شیلان غەفور لە دوو
بابەتی جیاوازدا باسیان لە قۆناخە جیاکانی ژیانی خۆیان کرد و تیشكیان خستە سەر ئەو
بەربەستانەی کە لە سەرەتاوە هاتۆتە بەردەمیان، هاوکات بە خۆڕاگری و ئیراده‌یان بۆ گەیشتن
بە ئامانجەکانیان، توانیویانه داهێنانی نوێ لە ووڵاتی بەریتانیا تۆمار بکەن سوودبه‌خشبێت
بۆ مرۆڤایه‌تی. ئامانجی هەردوو خانمیش هاندان و ئیلهامدان بوو به ژنان و کچانی
کوردی ئامادەبووی بۆنەکە بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە خەبات و داکۆکیکردن له به‌هێزکردنی
پێگه‌ی خانمان له بەریتانیا.
دواتر کێکی تایبەت و هونه‌ری بە یادکردنەوەی ٨ی مارس لە
ژێر ناونیشانی "زەمبیل فرۆش" کە ژمارەیەك گۆرانی لەخۆ گرتبوو لەلایەن
هونەرمەند خاتوو ژاڵە و ژه‌نیارانی هاوکاری پێشکه‌شکرا و ئێواره‌که ڕازێنرایه‌وه
.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که بۆنه‌که به سپۆنسه‌ری کۆمپانیای
شاپۆست و نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامدرا.