نوێنەری حکومەتی هەرێم بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو (پێشڕەو دزەیی) و خانەوادەکەی دەکات.
هەواڵ : 1/28/2024
هەرێمی کوردستان،
هەولێر، www.uk.gov.krd. کاروان
جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر سه‌ردانی خانه‌واده‌و
بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو (پێشڕەو دزەیی) و کرد کە بە داخەوە لە ئاکامی هێرشە
مووشەکیەکانی ئێران له‌گه‌ڵ منداڵە ته‌مه‌ن یانزه مانگه‌که‌ی و دوو که‌سی تر
گیانی پاکیان لەدەستدا.
نوێنەری حکومەتی
هەرێم پرسە و سەرەخۆشی خۆی گەیاندە برایان و بنه‌ماڵه‌ی تێکۆشه‌ری خوالێخۆشبوو،
هاوکات وێڕای ده‌ربڕینی هاوخەمی، ڕایگه‌یاند که ڕوداوه‌که تاوانێکی گه‌وره و
بێبنه‌ما و نامرۆڤانه بوو که به‌ڕوونی پێشێلکاری گه‌وره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان
و سه‌روه‌ری عێراق و هه‌رێمی کوردستانه که
خزمه‌ت به بنه‌ماکانی دراوسێیه‌تی باش ناکات.
هەولێر
٢٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤