نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دکتۆر سامان بەرزنجی دەکات
هەواڵ : 12/7/2023
شانشینی یەکگرتوو،
لەندەن، www.uk.gov.krd. کاروان
جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا لە نووسینگەی
نوێنەرایەتی پێشوازیکرد لە دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی
کوردستان و شاندی یاوەری کە مەبەستی واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ
زانکۆی شاهانه‌ی پاسۆلۆگی سەردانی بەریتانیا دەکات.
لە دیدارەکەدا تیشکخرایە
سەر پەیوەندیە دووقۆڵیە بەهێزەکانی نیوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و جەخت
لەسەر هەماهەنگی زیاتر لە نێوان وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی
بەریتانیا کرایەوە بەمەبەستی سود وەرگرتن لە شارەزاییە تەندروستیەکانی ئەو ووڵاتە بۆ
گەشە و بەرەوپێشچوونی زیاتری کەرتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان. لەو سۆنگۆیەشەوە
هەماهەنگی نێوان وەزارەتی تەندروستی و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی
لەسەر کرایەوە.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌که‌یاندا،
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هاوڕێیه‌تی وه‌زیری ته‌ندروستی و شاندی یاوه‌ریانی
کرد بۆ زانکۆی شاهانه‌ی پاسۆلۆجی و له‌لایه‌ن سه‌رۆکی زانکۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه‌کان
پێشوازییان لێ‌کرا.
له دیدارێکدا هه‌ردوولا
باسی گرینگی هه‌ماهه‌نگی و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانیان کرده‌وه به‌تایبه‌تی
بۆ پێشخستنی تواناکانی هه‌رێمی کوردستان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گه‌شتێک به‌ناو
زانکۆ و تاقیگه‌کانی زانکۆ بۆ وه‌زیری ته‌ندروستی ڕێکخراو هه‌ردوولا یاداشتنامه‌یه‌کی
لێکتێگه‌یشتنیان واژوو کرد بۆ هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌و بواره‌دا.
لەندەن، نووسینگەی
نوێنەرایەتی
٧ی کانونی یەکەمی ٢١٢٣