سه‌فین دزه‌یی لەگەڵ ستیڤن هیکی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و په‌ره‌پێدانی به‌ریتانیا کۆدەبێتەوە
هەواڵ : 11/28/2023
شانشینی یەکگرتوو، لەندەن، وەزارەتی
دەرەوەی بەریتانیا، www.uk.gov.krd. لە درێژەی سەردانەکەیدا
بۆ ووڵاتی بەریتانیا، سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی
حکومەتی هەرێم لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لەگەڵ ستیڤن هیکی
بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا لە وەزارەتی دەرەوە و پەرەپێدانی نێودەوڵەتی
بەریتانیا کۆبۆوە.
لە
دیدارەکەدا کە کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی وکوردستان لە بەریتانیا
ئامادەبوو، باسی په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌کان و بواره‌کانی هه‌ماهه‌نگی و چۆنێتی
په‌ره‌پێدانیان و دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندیەکانی هەولێر و بەغدا و دوایین
پێشهاتە سیاسی و ئەمنیەکانی عیراق و ناوچەکە تاوتوێ‌کران.
هەردوولا
هاوڕابوون لەسەر گرینگی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان
هەولێر و بەغدا، لەو سۆنگۆیەشەوە سەفین دزەیی دووپاتی کردەوە کە ڕۆڵی بەریتانیا له
هاوکاریکردنی عێراق و هه‌رێمی کوردستان کاریگه‌ری خۆی هه‌یه و هه‌روه‌ها جەخت
لەسەر گرینگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عیراق و دوره‌په‌رێزی لە شەڕ و
ئاڵۆزیەکانی ناوچەکە به‌گرینگ دانرا.
لە لایەکی
ترەوە جەخت لەسەر زاڵبوون بەسەر جیاوازی و کێشە ناوەخۆییەکانی هەرێمی کوردستان
کرایەوە و تەئکید لەسەر گرینگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە
کاتی خۆیدا کرایەوە و ئامادەکاریەکان لەو بوارەوە بکرێن و زەمینەی بۆ خۆش بکرێت.
له ته‌وه‌رێکی
تردا باس له ئه‌وله‌ویاته‌کان و هاوبه‌شییه‌کان، هه‌روه‌ها نیگه‌رانییه ناوخۆیی
و هه‌رێمییه‌کان کراو هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر زیاتر به‌هێزکردنی هاوبه‌شییه‌کان
و فراوانکردنی هه‌ماهه‌نگییه‌کان کرده‌وه و به‌ئامانجی پره‌ودانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه
دولایه‌نه‌کان.
پەرلەمانی بەریتانیا
٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣