سەفین دزەیی لەگەڵ سەرۆکی ئەکادیمیای دیبلۆماسی نێودەوڵەتی بەریتانیا کۆدەبێتەوە
هەواڵ : 11/28/2023
شانشینی یەکگرتوو، لەندەن، وەزارەتی دەرەوەی
بەریتانیا، www.uk.gov.krd. لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ ووڵاتی بەریتانیا، سەفین دزەیی
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم لە باڵەخانەی وەزارەتی
دەرەوەی بەریتانیا لەگەڵ دۆمێنیك شڕۆیدەر سەرۆکی ئەکادیمیای دیبلۆماسی نێودەوڵەتی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی
بەریتانیا کۆبۆوە.
لە
دیدارەکەدا کە کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا
ئامادەبوو، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە کورته‌یه‌کی دەربارەی
فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە و ئه‌رک و ڕۆڵی له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه
نێوده‌وڵه‌تییه‌کان لەگەڵ جیهانی دەرەوە پێشکەش کرد، هاوکات ڕایگه‌یاند که ئه‌زموون
و کاری دیبلۆماسی هه‌میشه له گه‌شه‌کردندایه و خواستی خۆی ده‌ربڕی بۆ هه‌ماهه‌نگی
و گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموون له‌گه‌ڵ ئەکادیمیای دیبلۆماسی نێودەوڵەتی بەریتانیا بەمەبەستی
گەشەدان بە توانا دیبلۆماسیەکانی کادرانی هه‌رێمی کوردستان.
سەرۆکی
ئەکادیمیای دیبلۆماسی نێودەوڵەتی بەریتانیا خۆشحاڵی خۆی بە دیدارەکە دەربڕی و کورته‌یه‌کی
له‌سه‌ر ئه‌کادیمیای دیبلۆمسی خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها چۆنێتی پێگه‌یاندنی تواناکانی
بواری دیبلۆماسی له ناو وه‌زاره‌ت و نێرده دیبلۆماسییه‌کانیان له جیهان، لەو
سۆنگەیەشەوە ژمارەیەك پێشنیار و پیروڕا ئاڵوگۆڕکرا تایبه‌ت به گه‌شه‌پێدانی بواری
دیبلۆماسی و برەودان بە توانا دیبلۆماسیەکان و جەختیشی لەسەر هەماهەنگی بەردەوام
کردەوە لە داهاتوودا.
پەرلەمانی بەریتانیا
٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣