ئەنجومەنی کاری عیراق-بەریتانیا نیوەڕۆخوانێك بۆ بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێم ساز دەکات
هەواڵ : 11/28/2023
شانشینی یەکگرتوو، لەندەن، ئەنجومەنی لۆردەکان، www.uk.gov.krd. باڕۆنێس ئێما نیکڵسن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی لۆردات و سەرۆکی ئەنجومەنی کاری
عیراق-بەریتانیا IBBC له ئه‌نجومه‌نی
لۆرداتی شانشینی یه‌کگرتوو پێشوازی له سه‌فین دزه‌یی سه‌رۆکی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرد.
له نیوه‌ڕۆخوانێکدا
به ئاماده‌بوونی کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا
و ژمارەیەك لە خاوه‌ن کار و نوێنەرانی کۆمپانیا بەریتانیاکان، بارۆنێس نیکلسۆن به‌گه‌رمی
به‌خێرهاتنی سەفین دزەیی کرد و پوخته‌یه‌کی له‌سه‌ر کاری ئه‌نجومه‌نه‌که‌یان و هه‌وڵه‌کانیان
بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابووریه‌کان خسته‌ڕوو.
له‌به‌رامبه‌ردا
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێزانینی خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی کاری به‌ریتانی
ده‌ربڕی و هاوکات کورته‌یه‌کی دەربارەی دۆخی هەنووکەیی هەرێمی کوردستان و عیراق و
ناوچەکە پێشکەش بە ئامادەبوان کرد. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا تیشكی خستە سەر ژینگه‌ی
وه‌به‌رهێنا و ده‌رفه‌ته‌کانی کار لە هەرێمی کوردستان.
هەر لە
دیدارەکەدا، سەفین دزەیی ئاماژەی بە هەنگاوە‌کانی حکومەتی هەرێمدا بەمەبەستی
هەمەچەشن کردنی داهات و سەرچاوەکانی ئابوری هەرێم و زیاتر گه‌شه‌پێدانی که‌رتی
تایبه‌ت و داواشی لە کۆمپانیا و سەرمایەداران کرد سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ
ئەوەی لە نزیکەوە سەقامگیری هەرێم و ده‌رفه‌ته‌کانی کار و بازرگانی ببینن، وە وه‌به‌رهێنان
بکه‌ن لە پڕۆژە ستراتیژیەکانی په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان ، وە
سوود لە ژینگەی متمانەپێکراوی هەرێم ببینن.
هەر لە
دیدارەکەدا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە سوپاسی باڕۆنێس نیکڵسن و
ئەنجومەنی کاری عیراق-بەریتانیا کرد بۆ هەوڵە بەردەوامەکانیان بەمەبەستی
بەهێزترکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوان بەریتانیا و عیراق و هەرێمی کوردستان
.
پەرلەمانی بەریتانیا
٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣