وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ده‌کات.
هەواڵ : 11/9/2023
شانشینی یەکگرتوو، لەندەن، www.uk.gov.krd. وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه
فه‌رمییه‌که‌یدا سه‌ردانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیای کرد و چاوی که‌وت به په‌رله‌مانتار
نازم زەهاوی و له دیداره‌که‌دا گفتوگۆ
دەربارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە
کرا. وەزیری ناوەخۆ سوپاسی پەرلەمانتار نازم زەهاوی کرد بۆ پشتگیری بەردەوامی لە
مافە ڕەوا و دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان.
هه‌ر له تەلاری پەرلەمانی بەریتانیا په‌رله‌مانتار جاك
لۆپرێستی سه‌رۆکی گرووپی دۆستایەتی کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا ئێوارەخوانێکی
بۆ ڕێبەر احمد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕێکخست که وەین دەیڤد جێگری سەرۆكی
گرووپەکە و هاوکات وه‌زیری سێبه‌ر بۆ
کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وه کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی
کوردستان لە بەریتانیا ئامادە بوون، له بۆنه‌که‌دا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی هەرێمی
کوردستان و ناوچەکە، پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی
نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و پێشهات و ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆیان دەربارەوە کرا. هاوکات تیشك خرایە سەر ڕۆڵی گرووپی
دۆستایەتی کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا لە گەیاندنی کێشە و گرفتەکانی هەرێمی
کوردستان بۆ پەرلەمان و حکومەتی بەریتانیا و بەرگریکردن لە مافە دەستوریەکانی
هەرێم و کاریگەریی گرووپەکە لەسەر پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نیوان هەولێر و لەندەن،
هەروەها چۆنیەتی فراوانترکردنی پەیوەندیەکان و دۆزینەوەی دەرفەتی زیاتر لە هەموو
بوارەکاندا باسکران. هاوکات گفتوگۆ دەربارەی بەرنامەی کاری داهاتووی گرووپەکە کرا.
وەزیری ناوەخۆی
هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتگیری و هاوکاریەکانی گرووپەکەی کرد و دەستخۆشی لە
کارەکانیان کرد.
لەلای خۆیانەوە
سەرۆك و جێگری سەرۆکی گرووپەکە دڵنیاییان دا به وه‌زیری ناوخۆ کە گرووپەکەیان
بەردەوام دەبێت لە کۆکردنەوەی پشتگیری بۆ هەرێمی کوردستان و بەرگریکردن لە مافە
ڕەوا و دەستوریەکانی گەلی کوردستان.
لەندەن
٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣