نوێنەری حکومەتی هەرێم چاوی دەکەوێت بە سه‌رۆکی گرۆپی دۆستایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
هەواڵ : 9/19/2023
کاروان جمال تاهیر
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا سەردانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیای
کرد‌و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار جاک لۆپرستی، سه‌رۆکی گروپی په‌رله‌مانتارانی گشت
پارته‌کانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا بۆ دۆستایه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی لێکرد.
له دیداره‌که‌دا، کاروان
جمال تاهیر ، نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کورتەیەکی دەربارەی دوایین
پەرەسەندنەکانی دۆخی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و عیراق پێشکەشکرد و تیشکی خسته سه‌ر
دوایین ڕێککه‌وتنی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی فیدڕاڵی تایبه‌ت به ماف و
شایسته داراییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ڕایگه‌یاند که ڕێککه‌وتن و چاره‌سه‌ری
بنه‌ڕه‌تی تایبه‌ت به دابه‌شکردنی داهات له به‌رژه‌وه‌ندی ئارامی و سه‌قامگیری
عێراقی فیدڕاڵ و هه‌رێمی کوردستانه، هه‌ر وه‌ک چۆن له به‌رژه‌وه‌ندی به‌ریتانیاش
ده‌بێت که پشتیوانی له هه‌رێمێکی به‌هێز و سه‌قامگیر ده‌كان له چوارچێوه‌ی
عێراقێکی گه‌شه‌سه‌ندوو.
هه‌ر له دیداره‌که هه‌ردولا
تیشکیان خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی دوولایه‌نه‌ی نێوان شانشینی یه‌کگرتوو وه
هه‌رێمی کوردستان و له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه ڕێکخستنی شه‌ندێکی گروپی دۆستایه‌تی بۆ
سه‌ردانیکردنی هه‌رێمی کوردستان له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا. هاوکات هه‌ردوولا باسی
ژماره‌یه‌ک پرس و بابه‌تی په‌یوه‌ندیداریان کرد، له‌وانه‌ش پرسی ئاڵانگارییه هه‌رێمایه‌تیه‌كان
و چۆنێتی هاوکاری و پشتیوانی حکومەتی بەریتانیا بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌و
ڕووه‌وه.
سه‌رۆکی گروپی په‌رله‌مانتارانی
دۆستی هه‌رێمی کوردستان و نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم جەختیان لەسەر هەماهەنگی
بەردەوامی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه و هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
سەقامگیری هەرێمی کوردستان بابەتێکی یەکجار گرینگە چونکە کاریگەری لەسەر هەموو
عیراق و ناوچەکە دەبێت.