نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان سه‌ردانی فه‌خامه‌تی سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵی کرد
هەواڵ : 5/9/2023
لەندەن، شانشینی یەکگرتوو، www.uk.gov.krd. کاروان
جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا سه‌ردانی سه‌رۆک کۆماری
عێراقی فیدڕاڵی کرد له شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان که به‌سه‌ردانێکی فه‌ڕمی سه‌ردانی
له‌نده‌نیان کردووه به‌مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له بۆنه‌ی له‌سه‌رنانی تاجی
شاهانه‌ی شا چارلسی سێیه‌م و شاژن که‌میلا.
لە دیداره‌که‌دا، کاروان جه‌مال تاهیر به‌ناوی نوێنه‌رایه‌تی
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا به‌خێرهاتنی گه‌رمی له فه‌خامه‌تی سه‌رۆک
کۆمار کرد و کورته‌یه‌کی له‌سه‌ر کار‌و چالاکییه‌کان و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان
باڵێۆزخانه‌و نوێنه‌رایه‌تی باسکرد.
فه‌خامه‌تی سه‌رۆک کۆمار تیشکی خسته سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی
عێراق و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کان بۆ دروستکردنی لێکتێگه‌یشتنی زیاتر له‌نێوان
حکومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی کوردستان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به‌هاوسه‌نگی، هه‌روه‌ها
گرینگی په‌یوه‌ندییه‌كانی کۆماری عێراقی فیدڕاڵ و پێگه و ڕۆڵی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی.
لەندەن
٧ ئایاری ٢٠٢٣