نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هەلبژێردراوی نوێی گرووپی په‌رله‌مانتارانی گشت پارته‌کانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا (APPG) کۆبویەوە
هەواڵ : 4/27/2023
لەندەن، شانشینی یەکگرتوو، www.uk.gov.krd. نوێنەری
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا، کاروان جەمال تاهیر لەگەڵ پەرلەمانتار جاک
لۆپرێستی سەرۆکی هەلبژێردراوی نوێی گرووپی په‌رله‌مانتارانی گشت پارته‌کانی په‌رله‌مانی
به‌ریتانیا (APPG)
کۆبویەوە.
بەڕێز لۆپرێستی لەم دواییانەدا وەک سەرۆکی گروپی
دۆستایه‌تی هەرێمی
کوردستان هەڵبژێردرا و له دیدارێکدا بەم بۆنەیەوە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا
پیرۆزبایی گەرمی ئاڕاستە کردن و ووتی، 'من بەوپەڕی
خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و دۆستایەتی نێوان
هەردوو نەتەوەکەمانم'.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکە، گفتوگۆ کرا لەسەر
کێشە هەنووکەییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و پێشخستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی
نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا.
هاوکات، بەڕێز
لۆپرێستی چەندین جار سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و هیوادارین بەم زووانە سه‌رۆکایه‌تی
شاندێکی په‌رله‌مانتارانی گشت پارته‌کانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا بکات بۆ هه‌رێمی
کوردستان، بۆ ئەوەی بتوانن لە نزیکەوە لە گۆڕانکاریەکان ئاگاداربن.